AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
یەکشەممە

٢٠ حوزەیران ٢٠٢١

٥:٢٧:٤٢ ب.ن
1152019

ڤلادیمیر پووتین پیرۆزبایی لە رەئیسی دەکات

ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا وەک یەکەم بەرپرسی باڵای بیانی هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسیی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـلە دەقی پەیامەکەی پوتین دا کە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆ بڵاوی کردووەتەوە ، هاتووە :

جەنابی بەڕێز سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران!

پیرۆزبایی ئێمە کە لەناخی دڵەوە کە بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەکوو سەرۆک کۆماری، کۆماری ئیسلامیی پێشکەشتانی دەکەین قبووڵ بکەن.

پێوەندییەکانی دوو وڵاتی ئێمە لەمێژەوە دۆستانە بووە و بنەماکانی دراوسێیەتی لەبەرچاو گیراوە.

هیوادارم دەست بەکار بوونی بەڕێزتان ببێتە هۆی تۆکمە کردنی هاوکاری و پێوەندییە دوولایەنەکان.

هیوای سەرکەوتن و لەشساغیتان بۆ دەخوازم.

342/