AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
یەکشەممە

٢٠ حوزەیران ٢٠٢١

٥:٢٥:٥١ ب.ن
1152017

رەییسی : هەموو هەوڵی خۆمان بۆ کردنەوەی گرێ کوێرەکانی وڵات دەکاردێنین

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران گوتی : لە حکومەتی نوێ دا هەموو هەوڵی خۆمان بۆ کردنەوەی گرێ کوێرەکانی وڵات بە تایبەت لە بواری بژیوی خەڵک دەکاردێنێن .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـسەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران رۆژی شەممە لە نێو پەیامنێران دا گوتی : بێگومان لە گەڵ مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ، نوێنەران و سەرۆکایەتی و هەموو بلیمەتان و شارەزایان ، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە مەبەستی کردنەوەی گرێ کوێرەکانی وڵات هەوڵ ئەدەین بە جۆرێک کە ئەو هیوایەتەی لە نێو خەڵکی ئازیزمان بۆ داهاتوو بەدیهاتووە ، زیاتر بێت و متمانەیان بۆ حکومەت رۆژ بە رۆژ زیاتر بێت .

 رەییسی گوتیشی :سپاسی  بەتینی هەموو خەڵکی خۆشەویست و بەربژارانی رێزدار و لە سەروویانەوە رێبەری مەزنی شۆڕشی ئسلامیی دەکەم بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامادەبوونە کە تێکڕای خەڵک و جمهور لە  پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕۆڵ دەبینن .

رەییسی هیوای خواست ئامادەبوونی جەماەر لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان لە یارمەتیدان بە حکومەتی داهاتوو زۆر کاریگەر بێت .

342/