به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە تاراندا لە یادی چوارەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی شەھیدی پارێزەری ئاسایشتی مەجلیس، «شەھید جەواد تەیموری» و شەھیدانی پارێزەری پیرۆزگەکان، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە خەباتی دژی داعش و تاقمەکانی «خەواریج شێوە» کە پارەو سەرمایەیەکی زۆریان لە ناوچەکەو لە وڵاتانی ئیسلامی دا بۆ خەرج کرا، لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا بە تەواوی گرینگ بوونی ئاشکرا دەبێت، وتیشی: بە وردە لێکدانەوەیەک ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە جێ و شوێنی شەھیدانی پارێزەری پیرۆزگەکان کە لەم سەردەمەدا بە دەستی بەتاڵ بەگژ ڕەوتێکی ئاڵۆزی وەک داعش دا چوونەوە چەندە گرینگ و سوێن دانەرە.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: جێ و شوێن و گرینگایەتیی کاری پارێزەرانی پیرۆزگەکان لە ئێستادا زیاتر دەردەکەوێت و ئێستا ڕوون دەبێتەوە کە ئەوانە چ پیلانێکی گەورەیان کە لە لایەن دوژمنانی کۆمەڵگای ئیسلامییەوە داڕێژرا بوو، پوچەڵ کردووەتەوە.
لە ھێرشی تیرۆریستانی سەربە تاقمی ڕەشەکوژی داعش بۆ سەر مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لە حەوتەمی ژوئەنی ٢٠١٧ لە تاران، ١٧ شارومەند شەھیدو کۆمەڵێکیش بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە کە تەواوی ئەنجامدەزرانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەو ھلوڕێکانیان تیا چوون.
342/