به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبییی عێراق ڕۆژی شەممە لە ڕێ و ڕەسمی ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کە لە بنکەی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق بەرپا کرا، ڕایگەیاند: عێراقییەکان پەیوەندییەکی ھەرە باشیان لەگەڵ شۆڕشی ئیمام خومەینی(رە) دامەزراندو ئیمام خومەینی(رە) واتای بە مرۆڤایەتی لە جیھاندا بەخشی.
«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداش لە ڕێ و ڕەسمەکەدا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران شانازی بە داکۆکی کردن لە چەوساوەکانی جیھان دەکات.
ڕۆژی ھەینی ١٤ی جۆزەردان ڕێکەوت بوو لەگەڵ سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.
342/