AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٦ حوزەیران ٢٠٢١

١:٢٩:٥٠ د.ن
1148002

کورتەیەک لە ژیاننامەی ئیمام جەعفەری سادق(د.خ)

لە ئەم ڕاپۆرتەدا کورتەیەک لە ژیان و ئاسەوار و شێوەی شەهادەتی ئیمام جەعفەری سادق وەکوو ئیمامی شەشەمی شیعەکان، باس کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیمام سادق(د.خ) کە شەشەمین ئیمامە و ئایینی شیعە بە ناوی ئەوەوە وەکوو ئایینی جەعفەری دەناسێن، لە ساڵی 80 یان 83 کۆچی مانگی لە مەدینە لەدایک بوو و دوای کۆچی دوایی باوکی، ڕێبەری بیری و سیاسی شیعەکانی لە ئەستۆ گرت. ئەو ئیمامە تا ساڵی 148 ی مانگی لە ژیاندا بوو. لە ئەو ماوەدا هەزاران قوتابی لای ئەو فێری وانە بوون.

ئاسەواری ئیمام سادق (د.خ)

قسەکانی ئیمام سادق پڕە لە وانەی عیرفانی؛ وەک ئەوەی کە دواتریش قسەکانی لەلایەن عارفگەلێکی گەورە وەکوو خاجە عەبدوڵڵای ئەنساری لە کتێبەکانی مەنازیل سایرین و سەدان مەیدان، خاجە نەسیرەدین توسی لە ئەوسافی ئەشراف وەکوو شێعر و نەسر وترایەوە.

ڕێکەوتی شەهادەتی ئیمام جەعفەری سادق

لە کتێبی فسول مهیمە و مێسباح کەفعەمی (بە گێڕانەوە لە مەجلیسی لە بحار) و کتێبگەلێکی دیکەدا هاتووە: ئیمامیان ژەهرخۆر کردووە.

ئیبن شەهر ئاشووب لە مناقب نووسیویە ئەبوو جەعفەر مەنسوور ژەهرخۆری کرد، چونکوو بە ڕقێک کە مەنسوور لێی هەبوو و ترس لە ئەوەی کە خەڵک بەدوای دەکەون، ئاسوودە نەبوو.

مەسعوودی لە کتێبی مرەویج زەهەب دەنووسێت: لە ساڵی 148 ی کۆچی دە ساڵ لە خەلافەتی مەنسوور تیپەڕیبوو کە ئەبوو عەبدوڵڵای جەعفەر کوڕی محەمەد کوڕی عەلی کوڕی حسێن کوڕی عەلی کوڕی ئەبوو تالیب کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی بەقیع و لە پاڵ باوکی و باوەگەورەی بەخاک سپێردرا و لە کاتی مەرگیدا 65 ساڵی هەبوو و دەوترێت لە ژەهرخۆریان کردبوو.