AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢ حوزەیران ٢٠٢١

٢:٣١:١٢ د.ن
1146942

پرسەکانی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا لە ڤیەنا چارەسەر کرا

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: لە دانوستانەکانی ڤیەنا پرس سەرەکییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بووە و بەس ماوەتە سەر چەند بابەتێک، هەوڵ دەدەین بۆ چارەسەری ئەوانیش.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  حەسەنڕۆحانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی : ئەمریکا دەڵێت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئێران و گرووپی 4+1 یش پێیان وایە کە هەمووان ئەبێ بگەڕێنەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی. ئەمڕۆکە دوای هەشت ساڵ بیرمان بووەتە یەکێک ئاڵبەت بە هەندێک جیاوازییەوە.

ڕۆحانی جەختی کرد: هەمووان ئەمڕۆکە تێگەییشتوون کە ئەبێ دابنیشین و دانوستان بکەین و لە دانوستانەکانی ڤیەنا پرسی سەرەکی ئێمە لەگەڵ ئەمریکییەکان چارەسەر بووە و بەس چەند بابەت ماوە و دانوستان دکەین تا ئەوانیش چارەسەر بکرێن.

ناوبراو وتیشی: ئێمە بەڵێنێک کە پێش هەڵبژاردنەکان دابوومان، کردەیمان کردەوە و جارێک لە ساڵی 94 و جارێکیش لە ساڵی 1400 گەمارۆکانمان شکاند.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند: بە درێژەی کوتانی خەڵک لە ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخەکە لە ئەو بوارە باشتر دەبێت، ئێمە تا کۆتایی دەوڵەت، نەخۆشی کۆرۆنا ڕادەگرین.

342/