AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢١ ئایار ٢٠٢١

١٢:٣٧:٢٠ د.ن
1142929

نامەی سەردار «قائانی» بۆ فەرماندەری «عززەددین قەسام»: قۆناغێکی تازە بۆ بەرنگار بوونەوەی دوژمن دەستی پێ کراوە

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە نامەیەک دا بۆ فەرماندەری تاقمی «گوردانەکانی عززەددین قەسام» لقی سەربازیی حەماس پێی داگرت، قۆناغێکی تازە بۆ بەرنگار بوونەوەی دوژمن دەستی پێ کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار«ئیسماعیل قائانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی پێنج شەممە لە نامەیەک دا بۆ «موحەممەد زەیف» فەرماندەری تاقمی «گوردانەکانی عززەددین قەسام» لقی سەربازیی حەماس نووسی: قودس ھەر سەر دەکەوێت و ئێوەش بەڵێنمەندیی خۆتانتان جێبەجێ کردووەو تامی ترس و شکست ھێنان و سەرشۆڕیتان بە دوژمنی داگیرکەر چێژاند.

سەردار «قائانی» لە درێژەی نامەکەخی دا نووسیویەتی: سڵاو لە جەماوەری بەشەرەفی غەززە کە بەرخۆدانیان لە ئامێز گرتووەو بە ورەو خواستێکی نەگۆڕو پۆڵایین لە بەرامبەر دڕندەکارییەکانی دوژمن دا وەستاون.

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە نامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، جەماوەری فەلەستین لە ھەموو ڕوویەکەوە ئەوەیان سەلماندووە کە زیندوون و بە پێچەوانەی بۆچوونی ئەوانەی وا تووشی وەھم ھاتوون، تێپەڕینی ئەو ھەموو ساڵەش نەیتوانیوەو ناشتوانێ مافە ڕەواکانیان لەبیر بباتەوە.

سەردار «قائانی» لە درێژەی نامەکەی دا باسی ئەوەشی کردووە کە، ھەڵمەتی بەربڵاوو مەزنی «سەیفۆلقودس» کە بە تەواوی گوردان و تیپەکانتانەوە دەستتان پێکردووە، بووەتە ھۆی ھاتنەئارای قۆناغێکی تازەی پێکدادان لەگەڵ دوژمن دا.

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی،ھەروەھا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بەرخۆدان بە خوێن و ئاگر نووسراوە، ئەو ھاوکێشەیەی کە دەڵێت دوژمن ناکرێ بەبێ وەرگرتنی وەڵامێکی کوشندو قورس، قودس تەریک خاتەوە ھاوکێشەیەکی ڕاستەو حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕایبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، ژماردنی بە پێچەوانە بۆ لەنێوچوونی دوژمن دەستی پێ کراوەو قەت ڕاشناگیرێت.

342/