AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢١ ئایار ٢٠٢١

١٢:٣٤:٥٣ د.ن
1142925

ستایشی جەماوەری ئەفغانستان لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

شارومەندان و بنەماڵە کوژراوەکانی ھێرشی تیرۆریستیی سەر قوتابخانەی «سەییدۆششوھەدای کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان لە پەیامی ھاودەردییەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵیاندا ڕێزیان گرت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد یوسف نادری» نوێنەری گەڕەکی ناحیەی سیانزەھەمی شاری کابۆل لە ئەنجومەنی خۆجێیی دا وتی: جەماوەری ئەفغانستان لە پەیامی ھاودەردیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ جەماوەری ئەفغانستان و بنەماڵەی کوژراوانی قوتابخانەی سەییدۆششوھەداو ھەروەھا دڵدانەوەی بەڕێزیان ڕێزی گرت.

ھەر لەم کاتەدا جەماوەری ئەفغانستان ستایشی بڵاوکرانەوەی بەربڵاوی ئەو ھەواڵە لە لایەن ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێرانی کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی سەر قوتابخانەی سەییدۆشوھەدای کابۆل وتی: لەعنەتی خودا لەو تاونکارانە بێت کە خونچە ستەملێکراوەکانی ئەفغانستانیان ھەپرون ھەپرون کرد.

ڕۆی شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە بەر دەم قوتابخانەی «سەییدۆششوھەدای کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان ٩٠ کەس کوژران و ٢٤٠ کەسیش بریندار بوون.

342/