به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ میدیاکانی ڕژێمی زایونی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: کابینەی ئەم ڕژێمە ڕەزامەند بووە بە دامەزرانی ئاگربڕ لە گەڵ ھەرێمی غەززە لە کاتژمێر دووی سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی.
دوای ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ، جێژن و شایی فەلەستینییەکان لە شەقامەکانی غەززە و ھاواری «اللە اکبر»ی خەڵک لە سەر بانی ماڵان بەرلەوەی کە لە بەر ئاگربڕو ڕاگیرانی شەڕ بێت، لە ڕاستی دا دەربڕی سەرکەوتنی تاقمەکانی خۆڕاگری و گۆڕدرانی ھاوکێشەی گۆڕەپانەکەو ھاوسەنگیی ھێز بە قازانجی ئەو تاقمانە بوو.
«ئەبو حەمزە» وتەبێژی ھێزەکلنی قودس لقی سەربازیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: پابەندی ئەو ڕێککەوتنەی ئاگربڕ دەبین کە لە کاتژمێر دووی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ڕاگەیەندرا، بەڵام ھەرچەشنە شاڵاوێکی دوژمنیش لێبڕاوانە وەڵام دەدەینەوە.
«خەلیل ئەلحەییە» ئەندامی باڵای بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین«حەماس»یش وتوویەتی: خۆڕاگری لەم پێکدادانەدا لە سای یەکگرتوویی دا زەبرێکی قورسی لە داگیرکەران وەشاند.
342/