به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ گفتوگۆی تەلەفۆنی ڕاشد خەریجی غەنوشی، سەرۆکی مەجلیشی نوێنەرانی تونس لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ ئەنجام درا و لەسەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل باس و گفتوگۆ کرا.
قاڵیباف لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا، بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قودس و غەززە و کوشتوبڕی خەڵکی فەلەستین، وتی: ئەمڕۆ هەموو جیهان جەنایەتەکان هەمبەر ئیسلام دەبینن و موسڵمانانیس ئەبێ پاڵپشتی تەواوی خۆیان لە فەلەستین ڕابگەیێنن و ئەوە ئەرکی هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهانە.
غەنووشیش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنیەدا ڕایگەیاند: ئێستاکە کە کۆمەڵگای جیهانی توانی ڕاگیرانی دەستدرێژییەژکانی ئیسرائیلی نییە، وڵاتانی ئیسلامی لە ڕێگای پەرلەمانەکانیانەوە و بە هەموو هێزەوە پاڵپشتی بکەن لە خەڵکی فەلەستین و قودس و مزگەوتی ئەقسا.
342/