AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٠ نیسان ٢٠٢١

٢:٣١:٥٥ د.ن
1133302

فڕینی مێژوویی کۆپتەری ناسا لەسەر مڕیخ

کۆپتەرێکی ناسا بە ناوی بلیمەتیی ئەمڕۆ توانی سەرکەوتوانە یەکەم فڕینی تاقیکردنەوەی خۆی لەسەر مڕیخ ئەنجام بدات کە رووداوێکی مێژوویی بووە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فڕینی بلیمەتیی لەسەر ھەسارەی مڕیخ بە ھاسانی ناکرێت چونکە چڕیی ھەوای ئەم ھەسارەیە سەتی یەکی ھەواگەی زەویە و جوڵەی پەڕەکانی رۆتۆری ئەم کۆپتەرە دەبێ زۆر خێراتر لە جوڵەکردنی لەسەر زەوی بێت . 

می می ئانگ بەڕێوەبەری پرۆژەی بلیمەتیی لەمبارەوە گوتی ، وەک بڵێی ھەموومان لەسەر مڕیخ فڕین . 

بڕیارە بلیمەتیی بە گشتی چوار فەرمانبەریەتی لەسەر ئاستی مڕیخ ئەنجام بدات و لە پاشان تاقیکردنەوەی ئەم کۆپتەرە کۆتایی دێت . 

بلیمەتیی یەکەم ئامێرە کە لە ھەسارەیەکی دیکە فڕیوە لەبەر ئەوە ناسا بە کاتی فڕینی برایانی رایت لەسەر زەوی شوبھاندووە . 

342/