به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پەلاماری کەسانی چەکدار بۆسەر بنکەیەکی سەربازی و ناوچەکانی نزیکی لە ویلایەتی نەیجر لە رۆژاوای نیجریا کوژرانی 14 کەسی بەدوادابوو .
میدیا خۆجێیەکان لە نیجریا هەواڵیاندا ، نزیکەی 200 کەسی چەکدار هەڵیانکوتایە سەر بنکەیەک لە ناوچەی ئەلعەلاوە کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەسی مەدەنی و ئەفسەرێکی پۆلیس .
هێرشبەران لە پاشان بنکەکەیان ئاگردا و هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی دەوربەر و حەوت کەسیان کوشت و چەند کەسی دیکەیان رفاند .
تا ئێستا کەس یان گروپێک بەرپربۆکۆسایەتی ئەم پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ بەڵام زوربەی کردەوە تیرۆریستیەکان لە نیجریا لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی بوکۆ حەرام ئەنجام ئەدرێن .
342/