AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٧ ئازار ٢٠٢١

١١:٥١:١١ ب.ن
1124141

ھێرشی تیرۆریستی لە ڕۆژئاوای نیجێریا ٥٨ کوژراوی لێکەوتەوە

کەسانی چەکداری نەناسراو بە ھێرش کردنەسەر دەستەیەک لە خەڵک لە ناوچەی «بانیبانگۆ»ی ڕۆژئاوای نەیجێریا، لانیکەم ٥٨ کەسیان کوشت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کاربەدەستانی نەیجێریا شەوی چوارشەممە ڕایانگەیاند: چەند ھێرشبەرێکی چەکدار بە سواری ماتۆڕەوە لە ناچەی «بانیبانگۆ» تەقەیان لە ئاپۆڕەی ئەو خەڵکە سڤیلە کرد کە لە بازاڕەوە بەرەو ماڵ دەگەڕانەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارە نەناسراوەکان دوای ئەم ھێرشە، دەستیان کرد بە سوتاندنی ھەماری دەغڵ و دان.

ھێشتا ھیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لەوە ئەچێ تاقمۆکەیەکی تیرۆریسیتیی چکۆلەی سەربە داعش کە جم و جوڵیان لە سارای گەورەدا لە ناوچەی «تیلابری» ناوی دەرکردووە ئەو ھێرشەیان ئەنجام دابێت.

«تیلابری» لە ناوچەی سێ کوچکەیی نەیجێریاو بورکینافاسۆو مالی دایە کە تیرۆریستانی سەربە قاعیدەو داعش تیایدا جێگیرن.

342/