AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢ شوبات ٢٠٢١

١:٣٠:٠٠ د.ن
1111689

هاویشتنی مانگیلەبەری دەستکردی زولجناح بۆ توێژینەوە لە گەردوون

وتەبێژی گرووپی گەردوونی وەزارەتی بەرگری وتی: هاویشتنی لێکۆڵینەوەیی مانگیلەی دەستکردی پێکهاتەیی زولجناح بە دەستخستنی تەکنۆلۆژیای بەهێزترین ماتۆری سووتەمەنی سفت لە ئێران بۆ یەکەم جار ئەنجام درا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەندازیار حسێنی وتەبێژی گرووپی گەردوونی وەزارەتی بەرگری هاوکات لەگەڵ دەیەی فەجر و بە بۆنەی ڕۆژی تەکنۆلۆژیای گەردوونی بە ئامادە بوون لە پڕۆگرامێکی زانستی دەنگ و ڕەنگی ئێران، وتی: بە پشتی خودا و بە هەوڵی بیرمەندانی پیشەی گەردوونی وەزارەتی بەرگری، بۆ یەکەم جار لە بواری گەردوونی، یەکەم هاویشتنی لێکۆڵینەوەیی مانگیلەی دەستکردی پێکهاتەیی زولجناح بە ئامانجی تاقی کردنەوەی ژێر خولگەیی بە دەستخستنی تەکنۆلۆژیای بەهێزترین ماتۆری سووتەمەنی سفت لە ئێران ئەنجام درا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو مانگیلە بەرە سێ قۆناغییە کە لە بواری تایبەتمەندی تەکنیکییەوە لەگەڵ هاوشێوەکانی لە جیهان ڕکابەری دەکات، خاوەن دوو قۆناغی پێشرانشی سفت و قۆناغێک بە پێشرانشی شلە و توانایی گواستنەوەی مانگیلەیەک تا 220 کیلۆگرام لە خولگەی 500 کیلۆمەتری هەیە.

342/