AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢١

١٢:٤٨:١٩ د.ن
1106492

مووشەکە بالستیکەکانی سوپای پاسداران ئامانجەکانی خۆیان لە ئوقیانووسی هیند پێکا

مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژی جۆراوجۆر لە مەودای 1800 کیلۆمەترییەوە ئامانجەکانی خۆیانیان لە باکووری ئەقیانووسی هیند پێکا و لەناویان برد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ قۆناغی دووهەم و کۆتایی مانۆڕی پێغەمبەری گەورەی سوپای پاسداران کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە ناوچەی گشتی بیابانە ناوەندییەکانی ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی ستراتیژیی مووشەکە بالستیکە دوورهاوێژەکان دژی پاپۆڕەکانی دوژمنی دیاری کراو و تێکشکانی ئامانجەکان کۆتایی هات.

لە ئەم قۆناغە لە مانۆڕەکە کە بە ئامادە بوونی سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا و کۆمەلێک لە فەرماندە باڵاکان بەڕێوە چوو، دوای دۆزینەوەی شوێنگەی پاپۆڕی دوژمنانی دیاری کراو لەلایەن سیستەمی هەواڵگری هێزی هەوافەزای سوپاوە، مووشەکە بالستیکە دوورهاوێژە جیاوازەکان لە مەودای 1800 کیلۆمەترییەوە ئامانجە دیاری کراوەکانیان لە باکووری ئەقیانووسی هیند بە سەرکەوتنەوە پێکا و تێکیانشکاند.