به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار سەرڵەشکەر پاسدار حسەین سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هاوڕێ لە گەڵ عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا ئەمڕۆ وێڕای پەردەلادان لە بنکەی مووشەکیی هێزی دەریایی سوپا لە کەنداوی فارس، سەردانی بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم هێزەی کرد.
سەرلەشکەر سەلامی وتی: لۆژیکی ئێمە بۆ بەرگری لە سەربەخۆیی وڵات و دەسکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی، بەهێزتر بوونەوەیە. بۆ بەرگری لە بەڕێوەبردنی خواست وبەرنامەی دوژمن، ڕێگایەک جگە لە بەهێزبوونەوەمان نییە.
ناوبراو وتیشی: هێزی لاوی زۆر لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا ئیش دەکەن و گەر دوژمنان و داگیرکەران بیانەوێ کارێکی نەشیاو بکەن، ئەوا هێزەکانی ئێمە هەر لە سەرەتاوە دەیانخنکێنن.
سەردار سەلامی بە ئاماژە بەوەی کە مووشەکەکانی هێزی دەریایی سوپا لە پێشکەوتووترین مووشەکەکانی جیهانە، وتی: هەر کات پێویست بێت خەباتگێڕانی ئیسلام لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان بەرگری دەکەن.
342/