AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٩ کانوونی دووەم ٢٠٢١

١:٤٠:٠٤ د.ن
1104379

واز لە توانایی مووشەکی ناهێنین/ بوونی ئێران دەبێتە هۆی پاوەجێی ناوچەکە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کرد: کە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی تاران تاڵ و دڵتەزێن بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە یادی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی 19ی بەفرانباری خەڵکی قوم دژی ڕژێمی شا بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران قسەی بۆ خەڵک کرد.

ڕێبەری لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا سپاسی خەڵکی ئێران و عێراقی کرد بۆ حەماسەتیان لە ساڵرۆژی یادکردنەوەی ئەبوو مەهدی موهەندیس و سەردار سولەیمانی و وتی: سپاسی هەموو برایان و خوشکانی ئێرانی و عێراقی دەکەم کە کارێکی گەورەیان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی  هەروەها یادی شەهیدانی ناشتنی تەرمی سەردار سولەیمانی لە کرمان و ڕووداوی تاڵی داکەوتنی فرۆکە لە تارانی بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند: داکەوتنی ئەو فڕۆکە بە  راستی ڕووداوێکی تاڵ بوو. ئەم ڕووداوانە بەرپرسانی وڵاتی داخدار کرد و هیوا دارین خوا شەهیدانی کرمان و تاران بخاتە بەر دڵۆڤانیی خۆی و بەرپرسانیش دەبێ ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

دەبێ گەمارۆکان هەڵوەشێتەوە

ڕێبەریی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە زەروورەتی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران دا و ڕایانگەیاند: دەبێ بە زووترین کات دوژمنانی ئێران گەمارۆکان لە سەر گەلی ئێران هەڵوەشێننەوە.

جەختیشیان کرد: گەمارۆکان خەیانەت و جەنایەتە بەرانبەر گەلی ئێران و دەبێ هەڵوەشێتەوە و سەرەڕای ئەوەش دەبێ ئێمە ئابووری خۆمان بەو شێوە بەهێز بکەینەوە و بە ئابووری خۆڕاگرانە و هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام و ناوخۆیی گەمارۆکان پووچەڵ کەینەوە وهەڵبەت ئێستا خەریکە وردە وردە گەمارۆکان چی دیکە کاریگەرییان نامێنێت.

ئامادە بوونی ئێران لە ناوچەکە

ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران ڕایانگەیاند کە ئێران بۆ پشتیوانی لە دۆست و هاوپەیمانەکانی خۆی بە ئەرک دەزانێت ئێمە دەبێ هاوپەیمان و دۆستەکانمان لە ناوچەکە بەهێز بکەینەوە. ئامادە بوونی ئێمە بە مانای بەهیزی لایەنگرانمانە. نابێت کارێک بکەین کە دۆستان و لایەنگرانمان لە ناوچەکە لاواز بن.ئامادەبوونی ئێمە پاوەجێیە بۆ ناوچەکە.

توانای مووشەکی

ئەمڕۆ دەسەڵات و توانیی بەرگریی ئێران بە شێوەیەکە کە دوژمنەکانمان ناچارن دان بە توانایی ئێراندا بنێن . کاتێک مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێ باڵەفڕی نایاسایی ئەمریکا دابخات، ئەو کاتەکی کە مووشەکی ئێرانی بنکەی سەربازیی عەینولئەسەد دەپێکێت، دەبێ دانی پێدابنێن. ئێمە نابێت ولات بێ بەرگری بهێڵینەوە و نابێت کارێک بکەین کە دوژمن بتوانێت گورز بوەشێنێت و ئێمە نەتوانین بەرپەرچی بدەینەوە.

گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی

ئێمە بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەلاوە ناوە و لەم دواییانەشدا پیتاندنی 20 لەسەدیمان دەسپێکردووە. ئەمریکا هەر کات بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی ئێمەیش دەگەرینەوە. خواستی ئێمە هەڵگرتنی گەمارۆکانە. ئەمە مافی زەوت کراوی  گەلی ئێرانە.

کرێنی ڤاکسێنی ئەمریکایی و ئینگلیزی قەدەغەیە

هێنانی ڤاکسێنی ئەمریکایی و بریتانیایی قەدەغەیە. ئەگەر ئەمریکا دەیتوانی ڤاکسێن بەرهەم بێنێت بۆ هەموو ڕۆژێ هەزارن کەسی لێ دەمرێت. ئینگلیزییەکانیش هەر بەو شێوە، جێگای بڕوا نین.

ئەوانە هەندێ جار ڤاکسێنەکانیان لە سەر گەلانی دیکە تاقی دەکەنەوە.

دەبێ شانازی بە بەرهەم و دەسکەوتی زانایانی ئێرانی بۆ دروست کردنی ڤاکسێن بکەین.