به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەیادین، ئەبو حوسێن حەمیداوی ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبوڵڵا عێراق ڕایگەیاند: پەیامی ئێمە لە ڕێگای ئامادەبوون لە مەیدان، ئەوەیە کە ئەبێ خوێنی شەهیدان خێرا تۆڵە بکرێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: خوێنی ئێمە بۆ تۆڵە کردنەوە، دەکوڵێت. ئێمە لەسەر بەڵێنی خۆمانین بۆ گەییشتن تا سەرکەوتن.
حەمیداوی جەختی کرد: ئێمە لە ڕێگای سەربەرزی دەمێنینەوە و دەبینە هەزاران سلێمانی و هەزاران ئەبو مەهدی موهەندیس.
ناوبراو وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ هێرش ناکەینە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا. چەکی ئێمە لە چەکی باشترین سوپاکان، ڕێکوپێکتر و ڕێکخراوتر بووە.
شیاوی باسە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانی بەربڵاو لە یەکەم ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەرەو مەیدانی تەحریری بەغدا بەڕێوەیەن.
ئامانجی ئەو خۆپیشاندانە جەخت لەسەر دەکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراقە.
342/