به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی سەردار سولەیمانی، وتی: تۆڵەکردنەوە کردنەوەی خوێنی شەهید سولەیمانی کە نیمانەی بەرخۆدان بوو، خاڵێک نییە بەڵکوو ڕێگایەکە کە دەستی پێکردووە و درێژەی دەبێت. ئاڵبەت ئێمە ئەو تۆڵە یەک خاڵییە لە هۆکارەکانی ئەو تیرۆرە دەکەینەوە کە جودا لە ئەو ڕێگایەیە کە دەیپێوین.
ڕێگای تۆڵەی سەخت لەناوچوونی ئیسرائیلە
فەرماندەی گشتی سوپا وتی: بەڵام ڕێگای تۆڵەی توند ڕێگای لەناوبردنی ئیسرائیل و تێکدرانی زاڵ بوونی سیاسی ئەمریکا لەسەر ناوچەکە و دەرکردنی ئەمریکا لە. ناوچەکە و دیاری کردنی چارەنووسی موسڵمانان بە دەستی خۆیانە. سەربڵندی موسڵمانان ئەبێ بپارێزرێت وەکوو ڕێگایەک.
هۆشداریی له جووڵەکانی دوژمن؛ ئاواتی شکستتان هەیە بێنە مەیدان
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بە تەواوی هێزمانەوە لە بەرانبەر دوژمن دەوەستین و دڵنیاین کە سەردەکەوین، ئەگەر دوژمن ئاواتی شکستی هەیە با بێتە مەیدان.
فەرماندەی گشتی سوپا لە سەر جووڵەی ئەم دواییانەی دوژمن جەختی کرد: پێمان وایە کە ئەو جووڵەگەلە ڕەنگدانەوەی هەڵەکانی ساڵی ڕابردووی ئەمریکییەکانە بۆ شەهید کردنی سەرداری گەورەی سوپای ئیسلام و ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانیان.
ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە کاردانەوەیەکین
سەردار سەلامی لە کۆتاییدا سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانی هێرش تان هەر هەڕەشەیەکی دیکەی ترامپ؟ وتی: ئێمە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هیچ هێزێک هیچ نیگەرانیەکمان نییە و قسەی کۆتایی خۆمان لە لە مەیدانی شەڕ لەگەڵ دوژمن دەکەین.