AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢ کانوونی دووەم ٢٠٢١

١٠:٢٤:٢٥ ب.ن
1102241

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وتی: ڕوونی دەکەمەوە بەدفەڕی ئەمریکا نابێتە هۆی گۆڕانی ڕێگای هێزی قودسی سوپا و بەرخۆدان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  سەردار قائانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهید بوونی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس لە زانکۆی تاران، یاد و ناوی ئەو شەهیدانەی بەرز ڕاگرت و ڕێزی لە هەموو ئەو کەسانە گرت کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆڕە هەوڵیان داوە.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپا زیادی کرد: پێمان خۆش بوو ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداری هەموو خەڵکی ئێران بەڕێوە بچێت بەڵام بەداخەوە بە هۆی دۆخی کۆرۆنایی پێمان نەکرا.

سەردار ئیسماعیل قائانی وێڕای ئاماژە بەەوەی کە شەهید سولەیمانی سێ میداڵی شانازی لە ڕێبەر وەرگرتبوو، وتی: شەهید سولەیمانی قارەمانی هەموو میلەتی ئێران، موسوڵمانان و هەروەها قارەمانی لەناو بردنی داگیرکەرانە.

ئەو وتیشی: شەهید سولەیمانی پیاوی گۆڕەپانی بەرخۆدان بوو و بەرخۆدانی لە خۆیەوە دەست پێ کرد و ڕێگای ئەو دەسەلمێنێ کە ڕێبەرێکی بووە و گەورەیی ئەو بەڕێزە لە پێناو هەنگاو هەڵگرتن لە ڕێگای ڕێبەرەکەی بووە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کرد بەوەی کە لە ساڵوەگەڕی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە فەلەستین مەشقی سەربازی بەڕێوە دەچێت و وتی: لەولاشەوە لوبنانی ئاڵاهەڵگر دەبینین کە چۆن ئیسراییل ناوێرێ سەربازەکانی بۆ بەرەکانی باکووری ئەو ناوچەش بنێرێت.

سەردار قائانی ئاماژەی کردە سەر خۆڕاگری سووریا و وتی: ئەمڕۆ جگە لە بەشێک کە ئەمریکا دەستی بەسەردا گرتووە، هەمووی سووریا ئازاد کراوە. لە عێراقیش ئەمریکییەکان لە بەر منداڵانی شەرکەر و خۆڕاگری ئەو وڵاتە دەلەرزن و هەروەها دەبینین لە یەمەنیش بەهێزی زۆرەوە خۆڕاگری دەکرێت و ئەمانە هەموو ڕێگای شەهید سولەیمانییە کە درێژەی هەیە.

ئەو هەروەها ڕوونی کردەوە: دوژمن 30 ساڵ بەدوای تیرۆری سولەیمانییەوە بوو و پیسترین مرۆڤی جیهان ئەو کارەی کردووە و من بە هەموو میلەتەکان دەڵێم کە ئەمریکا، ئەمریکایی و ترامپ نازانن واتای شەهید بوون بۆ ئێمە چییە. کاتێ ئەوان ئەو جینایەتەیان کرد، ئازیزانی ئێمە بە ئاواتی خۆیان گەیشتن.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران داکۆکی کرد: بەو کارەی ئەمریکییەکان کردیان، لە هەر کوێی دونیا پیاوێک پەیدا بێت، ئامادەیی ئەوەی هەیە ئەوان بە سزای کاریان بگەیێنێت.

سەردار قائانی وتی: ڕوونی دەکەمەوە کە ڕێگای هێزی قودس و خۆڕاگری بە هۆی بەدفەڕی ئەمریکاوە ناگۆڕدرێت و دڵنیا بن لەوەی کە ڕەنگە تەنانەت لە ماڵەکانی ئێوەشدا کەسێک هەبێت وڵامی ئەو کارەتان بداتەوە.

بەهۆی پێویست بوونی لە بەرچاو گرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئەم ڕێوڕەسمە بێ کۆبوونەوەی خەڵک بەڕێوە چوو و تەنیا ژمارەیەک لە بەرپرسان و میوانانی بیانی و ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدان بەشدار بوون.

سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپا، یەکەمین کەس بوو کە وتەکانی خۆی پێشکەش کرد و سەرۆکی دەزگای داد و پاشان ژمارەیەک لە نوێنەرانی بەرخۆدان لەم ڕێوڕەسمەدا وتەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

عێراق لە پەنای فەلەستین

سەرۆکی حەشدی شەعبی بە ئاماژە بەوەی کە هێشتاش ئازیەتباری فەرماندە قاسم سولەیمانین، وتی: خەڵکی عێراق ئەوینداری شەهید سولەیمانی بوون.

ئەو زیادی کرد: خەڵکی عێراق توانیان ڕێگای دروستی بەشداری لە هەموو بابەتەکان بزانن کە گرینگترینیان دۆخی فەلەستینە و بۆ ئەوەش قەرزداری شەهید قاسم سولەیمانین.

فالح فەیاز داکۆکی کردە سەر ئەوەی کە عێراق ڕێگای کەسانی لاواز درێژە نادات و ڕوونی کردەوە: عێراق لە پەنای فەلەستین و وەکوو پشتیوانی ئەو دەمێنێتەوە.

تۆڵە دەستێنینەوە

هاشم سەفیەدین سەرۆکی شۆرای جێبەجێ کردنی کاروباری حیزبوڵاش وتی: خوێنی شەهید سولەیمانی هێشتا لە ڕەگەکانی بەرە و تەوەری بەرخۆدان هەڵدەقوڵێت. ئەو بەرەیە کە ئەو بە ڕۆحی خۆی پێکی هێنا.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە ترامپ وایدەزانی بە تیرۆر کردنی شەهید سولەیمانی، بەرەی بەرخۆدان لەناو دەچێت، زیادی کرد: ئەو خۆڕاگرییەی کە شەهید سولەیمانی بە وشیاری خۆی ڕۆح و خوێنی پێ بەخشی، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا دەمێنێتەوە.

سەرۆکی شۆرای جێبەجێ کردنی کاروباری حیزبوڵا شەهید سولەیمانی وەکوو ئاڵاهەڵگری ئاڵایەکی بەرز ناساندو وتی: شەهید سولەیمانی پێش و پاش شەهید بوونی ڕێبەری ڕاستەقینەی جیهادە. ئێمە تۆڵەی ئەو لە ئەمریکا دەستێنینەوە.

"حاج قاسم" لە سەرووی هەموو خەباتگێڕانی قودسی شەریفەوە بوو

زیاد نەخالە، سکرێتری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەم ڕێوڕەسمەدا بە ئاماژە بەوەی کە حاج قاسم لە سەرووی هەموو خەباتگێڕان بوو و بەرگری لە قودس و فەلەستین دەکرد، وتی: شەهید سولەیمانی لە هەموو ئاوەڵناوەکان باڵاتر بوو و لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا ئامادە و چالاک بوو و بەتایبەت لە بەرەی فەلەستین و هەرکارێ کە لەوێ کردوویە بە مەبەستی سڕینەوەی ئەو ناوچە و بەرگری لە دەست درێژی ئیسرائیل بوو.

ناوبراو وتیشی: من بینەری ئەوە بووم کە حاج قاسم چاودێری هەموو ئەو مووشەکانەی دەکرد کە پایتەختی ڕژیمی زایۆنی تێک شکاند و جگە لەوەش چاودێری دەکرد بە سەر گەیاندنی ئەزموون و زانستە جۆراوجۆرەکان کە بۆ فەلەستین هەناردە دەکرا.

 بڕیاری "تۆڵەی توند" جیدییە

حسەین ئەمیرعەبدۆلاهیان وتەبێژی مەکۆی ساڵوەگەڕی شەهید سەردار سولەیمانی وتی: ئەمریکا بزانێت بڕیاری "تۆڵەی توند" جیدییە.