AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢ کانوونی دووەم ٢٠٢١

١٠:١٩:٠٢ ب.ن
1102232

تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی پێشێل کردنی یاسای نێودەوڵەتی بوو

سەردار قاسم سولەیمانی لەلایەن هەندێک لە زانایان و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی جیهانەوە وەکوو پیاوی ژمارە یەکی شەڕ دژی تیرۆریزم و داعش ناوی لێ دەبرێت. هەمووان دەزانن بۆ گۆڕینی هاوکێشەی سەربازی و سیاسی لە ناوچەکە و بۆ شکستی داعش، فەرماندەیەکی وا پێویست بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  بەشی نێودەوڵەتی: سەردارشەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە ڕوانگەی شرۆڤەکارە ڕۆژئاواییەکانەوە کەسایەتییەکی دژە تیرۆریست بەتایبەت داعش بە ئەژمار دێت. ئەوان پێیان وایە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم لە ڕۆژئاوا، شانۆیەکی دژبەیەک بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتیی دێتە ئەژمار.

عەمید حەمید نەجمەدین خالد

فەرماندەی فەوجی پێشمەرگە لە دەڤەری دووز خورماتوو سەبارەت بە هاوکاری ئێران و هێزی قودسی سوپای پاسداران لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی عێراق لە شەڕی داعش، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لە ڕۆژە ناخۆشەکاندا دەرگای یارمەتی بۆ گەلی کوردستان کراوە بووە.

عەمید حەمید نەجمەدین جەختی کرد: لە شەڕی داعش، ئێران دەوری کاریگەر و باڵای هەبوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی شەهید سەردار قاسم سولەیمانی زۆر ڕۆڵی کارای گێڕاوە لە شەڕی داعش  بە تایبەت لە سنووری خانەقین و مەندەلی تا دەگاتە مەخموور و کەرکووک .

ڕاشیگەیاند: شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی خەسارێکی گەورە بوو  بۆ ئێران و عێراقیش و ناوچەکە و ئێمە وەکوو هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دۆستەکانی خۆمان فەرامۆش ناکەین و ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان تەنانەت بە گولەیەکیش بووبێت یارمەتیمانی داوە، یان بە هێز و بە ڕاوێژکاری، لە یادی ناکەین کە لە ڕۆژی تەنگانە دا بە هانای خەڵکی کوردستانەوە هاتوون.

عەمید نەجمەدین زیادی کرد کە سەردار حاجی قاسم سولەیمانی لە ناوچەی جەلەولا و کۆباشی و سەعدیە لە سەنگەری هێزەکانی پێشمەرگەدا شەڕی داعشی کردووە.

سەبارەت بە کەسایەتی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی ئەوەی وت کە ئەو پیاوە بە کەسێکی دیپلۆماتکار و هاوکات کەسێکی سەربازی و خاوەن ئەزموونی شەڕ و فەرماندەیەکی چاو نەترس و ئازا دەناسرا لە عێراق و ناوچەکەش.

ئەوەشی وت کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕی کورد لە گەل سەدام حسێنی فاشیست  و هەروەها شەڕ دژی داعش، دەوری باڵای بووە لە یارمەتیدانی خەڵکی کوردستان و دەرگای واڵا بووە بۆ کوردی عێراق و لە شەری داعشیشدا کە پێشمەرگە دلێرانە هاتە مەیدان، هێزی هاوپەیمانان و هێزی سوپای ئێرانی پشتیوانیمانی کردووە.

عەبدولوەهاب خەیل

بەرپرسێکی یەمەنی بە ئاماژە بە هەوڵەکانی سەردار سولەیمانی بۆ لەناوبردنی داعش لە ناوچەکە، ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئەوی وەکوو لەمپەرێک لەسەر رێگای دانوستانی سەدە دەبینی.

عەبدولوەهاب خەیل بەرپرسی گشتی کاروباری مافەوانی وەزارەتی پەروەردەی یەمەن لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: ئەمریکا باش لە گرینگایەتی ڕۆڵی سەردار سولەیمانی بۆ ڕێگری لە بەڕێوە چوونی دانوستانی سەدە ئاگادار بوو. ئەو وڵاتە زۆر لە کاردانەوەی بەرخۆدان لەوانە بەرخۆدانی فەلەستین کە لە ژێر کاریگەری سەردار سولەیمانی بوون، دەترسا. ناوبراو لە هەموو بەرە و میحوەرەکان چالاک بوو و کاریگەری هەبوو. ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە رێگای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەوڵیان دا کە خەسار لە ئارمانەکانی فەلەستین بدەن.

دوای تیرۆری سەردار سولەیمانی، ئەمریکییەکان پێیان وابوو ڕۆحی بەرخۆدانیان لەناو بردووە تا هاوپەیمانەکانی خۆیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هان بدەن؛ کارێک کە خەیانەتی ئاشکرا بەرانبەر ئارمانی فەلەستین و پرسەکانی ئۆمەتی ئیسلامی دێتە ئەژمار.

ناوبراو سەبارەت بە هەوڵەکانی سەردار سولەیمانی بۆ لەناوبردنی داعش لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە عێراق وتی: ئەمریکا هەوڵی دا تا لە ڕێگای پاڵپشتی لە گرووپە تەکفیرییەکان، عێراق بەرەو ئاڵۆزی و ڕووخان ببات. مەترسیدارترین گرووپە تیرۆریستییەکان لەم نێوانەدا، داعش بوو کە لە ساڵی 2014 هیرشی کردە سەر عێراق و خراپترین جەنایەتەکان لە بەرانبەر ژن و پیاو و منداڵی عێراقی ئەنجام دا. ڕۆژێک نەبوو کە هەواڵی بەدیل گرتنی ژنان و سەر بڕینی دەیان هاووڵاتی ئەو وڵاتە لە میدیاکان بڵاو نەبێتەوە. ئەمریکا چاوەدێری بە سەر ئەو ڕەوتەدا دەکرد و عەرەبستانیش لە ڕێگای بانگەشەی بیری وەهابی لە نێوان گرووپە عێراقییەکان و ناردنی هێزی خۆکوژ بۆ ئەو وڵاتە لە ئەو جەنایەتە دەستی هەبوو.

درۆ ناڵێین ئەگەر ئەوە بڵێین کە عێراق لە ساڵی 2014 خەریک بوو بەرەو لەناوچوون و توانەوە لە نێو داعش، ئەمریکا و خەیانەتکاران بوو. سەردار سولەیمانی لە بەرانبەر ئەو مەترسییە، توانی عێراق بە خەبەر بهێنێتەوە و هزری بەرخۆدان لە نێوان هاووڵاتیانی عێراقی پەرەپێبدات. گیانفیداکانی عێراقیش بە داواکاری سەردار سولەیمانی وەڵامی ئەرێنیان دایەوە و هاتنە گۆڕەپانی شەڕەوە. خاڵێک کە ئەبێ ئاماژەی پێ بکرێت ئەوەیە کە سەردار سەلەیمانی زۆر خێرا بە داوای یارمەتی بەرپرسانی عێراقی وەڵامی ئەرێنیی دایەوە چونکوو لە ئەو کاتەدا، ئەمریکییەکان سەرەڕای بەڵێنی پووچیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، پشتی عێراقییەکانیان بەردا، بەڵام ئیران چەک و جیهازاتی سەربازیی دایە عێراقییەکان تا بتوانن لەبەرانبەر داعش شەڕ بکەن.

ئەو بەرپرسە یەمەنییە هەروەها زیادی کرد: سەردار سولەیمانی پێی وا بوو کە بەرگری لە عێراق بەرگرییەکی هزری دێتە ئەژمار و خاکی ئەو وڵاتەی وەکوو خاکی خۆی دەبینی و عێراقییەکانیشی برای خۆی دەزانی. ناوبراو پێوەندی زۆر باشی لەگەڵ ڕێبەرانی عێراقی و فەرماندەکانی بەرخۆدان لە ئەو وڵاتە لەوانە کەسایەتییە سوننە و کوردەکان هەبوو و توانی لەو ڕێگایەوە، ئەوان بهێنێتە مەیدانی شەڕ دژی داعش.

ئێستێفان لەندمەن

شرۆڤەکارێکی ئەمریکی پێی وایە هۆکاری تیرۆری سەردار شەهید سولەیمانی ، دەوری بەرچاوی ئەو لە بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ ئەو تێرۆریستانە بوو کە ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکات.

لەم بوارەدا، ئێستێفان لەندمەن، بیرداڕێژی ئەمریکی و دەرچووی زانکۆی هاروارد لە وت‌و‌وێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر هۆکارەکانی ئەم کارە تێرۆریستییانەی لێک دایەوە و وتی: هۆکاری لەناو بردنی سەردار سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە، ڕوڵی سەرەکی ئەو لە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئەو تێرۆریستانە بوو کە واشنتۆن، ناتۆ و ئیسرائیل پشتیوانییان لێ دەکرد.

ئەو هەروەها سەبارەت بە لەبەرچاو نەگرتنی یاسا نێونەتەوەییەکان لە لایەن واشنتۆنەوە وتی: ئەمریکا بە پێی یاساکانی خۆی کار دەکات نە یاسای نێونەتەوەیی و تەنانەت ئەگەر بە پێویستی بزانێ، یاساکانی ناوخۆیی و یاسای بنەڕەتی خۆشی هەڵدەوەشێنێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێشینەی ئەمریکا لە نەپاراستنی مافی مرۆڤ، وتیشی: پاش شەڕی جیهانی دووهەم، ئەم وڵاتە تێرۆری سەرکەوتوو و سەرنەکەوتووی زۆری لە کارنامەی خۆیدا تۆمار کردووە.

لەندمەن وتیشی: ئەمریکا هەرکەسێک کە ببێتە مەترسییەک بۆ گەیشتن بە ئامانجە داگیرکەرانەکانی، تیرۆری دەکات چ سولەیمانی بێت یان کەسێکی ئەمریکی. ئەوان کەسانێک وەکوو مارتین لوترکینگ‌یان هەر بە هۆی دژایەتی کردنی لە گەڵ ئەو رژیمە کوشت.

ئەم شرۆڤەکارە بە ئاماژە بە بڵاوکراوەی هێزە جەماوەرییەکانی خەڵکی عێراق پاش تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس، وتی: هێزەکانی بەرخۆدانی عێراق هەر لەسەرەتاوە باسی بەشداری ئەمریکا و ئیسرائیل لە تیرۆری ئەم دوو فەرماندەیانه کرد.

ئەو زیادی کرد: ئەوان بە تۆمەتی ئازادیخوازی لە بەرانبەر داعش کوژران کە ئەمریکا پشتیوانییان لێ دەکات، نە بەهۆی ئەوەی کە مەترسییەک بوون بۆ هێمنایەتی ئەمریکا. لەندمەن ئەم کارەی واشنتۆنی تایبەتمەندی بەرچاوی ئەمپریالیزم زانی و وتیشی: ئەم کارە، بەرنامەیەکی شەیتانی دژی ئاشتی، یەکسانی و حاکم بوونی یاسا لە جیهان بوو. ئەمریکا هەرگیز سیاسەتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناگۆڕێت و مەبەستی ئەو داڕێژرانی نەخشەی خۆی، لاواز کردنەوەی وڵاتانی ناوچە، تاڵان کردنی سەرچاوەکانی ئەوان و دابەش کردنی لە گەڵ هاوبەشە ئەمپریالیستییەکانی خۆیە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە دەوری سەرەکی سەردار سولەیمانی لە بەرەنگاری لە گەڵ تێرۆریزم، وتی: سەردار سولەیمانی لەم بوارەدا دەوری سەرەکی دەگێڕا هەربۆیە کرایە ئامانج و ویستیان لەناوی بەرن.

ئەو لە کۆتاییش ڕایگەیاند: تا کاتێ کە ئەم ناوچە تژی لە نەوت بێت، دەستێوەردانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ مانەوە لەوێ درێژەی دەبێت.

ئانتۆنی کارتولوچی

شرۆڤەکارێکی ئەمریکی بە ئاماژە بە دەوری سەردار سولەیمانی لە بەرەنگاریی تیروریزم، ڕایگەیاند: ئەوە تیرۆرێکی پلانڕێژی بۆکراو و دژی یاسا نێونەتەوەییەکان بوو.

ئانتۆنی کارتولوچی، شرۆڤەکارێکی ئەمریکی و کارناسی ژێئۆپۆلیتیک دەڵێت:

بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان، کاری ئەمریکا لە تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی  نایاسایی بووە. ئەمریکا لە درێژەی داگیرکاریی دژەیاسایی خۆی لە عێراق، بە بێ هۆکار، بە بێ لە بەرچاو گرتنی یاسا نێونەتەوەییەکان و یاساکانی  ئەمریکا و تەنانەت بە پێشێل کردنی یاساکانی عێراق و بە بێ ڕێککەوتن و ئیزنی ئەم وڵاتە، سەردار سولەیمانی لەوێ تیرۆر کرد. لە هەموو ڕەهەندەکانەوە ئەم تیرۆرە نایاسایی بوو.

بەڵام بە هۆی پێشینەی واشنتۆن لە ئەنجام دانی جینایەت لە ئاستی نێونەتەوەیی، ئەم جینایەتگەلە ئاسایی بۆتەوە و بەرەنگاریی لە گەڵ ئەم کارانە بەتایبەت لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کارامە نەبووە و یان دژایەتی لە گەڵ نەکراوە یان زۆر کەم بووە.

ئەو سەبارەت بە دەوری سەردار سولەیمانی لە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئەو تیرۆریستانەی کە ئەمریکا و عەرەبستان پشتیوانی دەکەن، وتی: ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە سەردار سولەیمانی و بە شێوەی بەربڵاوتر وڵاتی ئێران لە بەرەنگاریی لە گەڵ داعش و ئەلقاعیدە نەک هەر لە سووریا بەڵکوو لە عێراق و زیاتر لەوانەش دەوری سەرەکی گێڕاوە.

گەرچی ئەمریکا دەڵێت لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان دژایەتی دەکات بەڵام دژایەتی ئەو گرووپانە لە گەڵ سووریا، عێراق، ئێران و ڕووسیا بووەتە هۆی  هاتنە دی یەکگرتوویەکی باش بۆ لەناو بردنی تیرۆریستان. ئەو تیرۆریستانەی کە ئەمریکا لەمێژە وەکوو نوێنەر لە ناوچەکە کەڵکی لێیان وەرگرتووە.

بە پێی ئەوەی کە هەوڵەکانی ئێران بۆ دژایەتی و بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئەو گرووپانە درێژەی بووە و دەبێت، بۆیە ئەو تیرۆرە کارێکی بێهۆ و بێ ئاکام بوو.

سولەیمانی تەنیا فەرماندەیەکی کارامە نەبوو بەڵکوو بەشێک لە ڕێکخراوەیەکی کاریگەر بوو و تا کاتی تیرۆر کردنی درێژەی بە خەباتی خۆی دا.