به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کەماڵ خەڕازی لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بە دەسەڵاتی شەهید سولەیمانی و کاریگەریی شەهید بوونی ئەو لە سەر خەڵک، وتی: ناشتن و چۆنیەتی بەڕێ کرانی تەرمی پاکی شەهید سولەیمانی، دەسەڵات و کاریگەری ئەو بەرێزە لە سەر خەڵکی نیشان دا و هەر ئەوەش زلە و وڵامێک بوو بۆ جنایەتەکانی ترامپ.
ئەو زیادی کرد: مەبەستی ترامپ لەو جینایەتە بێ پشتیوان کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بەڵام ئەوان بینییان کە هەمووان پێڕەوی شەهید سولەیمانی و بیرەکانی ئەو و هێمنایەتیەکن کە لە وڵاتدا پێکی هێناوە و ئەمەش پەیامێکی گرینگی پێیە.
سەرۆکی شۆرای ستراتیژیکی پێوەندییە بیانییەکان داکۆکی کرد: دەبێ بە شێوەگەلی جۆراوجۆر ئەم پەیامە بگوازینەوە و کارێک بکەین کە شیاوی گەورەیی ئەو شەهیدە بەڕێزە بێت.
خەڕازی هەروەها سەبارەت بە هەندێ جم و جۆڵی ئەم دواییانەی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئەگەری هێرش کردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ولاتەکەمان، ڕوونی کردەوە: ئەم جم و جۆڵانە زۆرتر شەڕی رەوانییە و لە ڕاستیدا ئەمریکییەکان و ڕژیمی زایۆنیستی نیگەرانن کە ئێران چی دەکات و هەربۆیە بە دانانی هێزی سەربازی لە ناوچەکە و هەروەها ئەو قسانەی کە دەیکەن، شەڕی ڕەوانیان وەڕێ خستووە.
ناوبراو داکۆکی کردە سەر ئەوەی کە نابێ لەم شەڕە بترسین و وتیشی: ئێمە دەبێ بە تەواوەتی خۆمان تەیار کەین و گەر هەڵەیەک بکەن بێ گومان وڵام وەردەگرنەوە.
خەڕازی ئامانج دانان بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەی ئامانجێکی جیدی زانی و داکۆکی کرد: کارەکانی ئێمە بۆ تۆڵە سەندنەوە لە بکوژەکانی شەهید قاسم سولەیمانی درێژەی دەبێت و زلەگەلی بەهێزتریان لێ دەدەین.
342/