AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١ کانوونی دووەم ٢٠٢١

٤:٢٧:١٨ د.ن
1101934

ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانی "ئاجا" دژی داعش لە سووریا و عێراق

فەرماندەی گشتیی ئەرتەش وتی: کاتێ کە داعشیەکان هاتنە نزیکی سنوورەکانی ئێمەوە، سەردار سولەیمانی بەو ئاکامە گەیشتبوو کە شەڕکەرەکانی ئەرتەش دەبێ دەست بە کار بن و چارەسەر کردنی ئەو کێشە کاری ئەوانە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدوڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە وت‌‌ووێژێکدا باسی کەسایەتی شەهید سولەیمانی کرد و وتی: ئەمریکییەکان هەڵەیەکی گەورەیان کرد و لە یەکەمین ڕۆژەکانی پاش شەهید کرانی ئەو بەڕێزە، بۆمان دەرکەوت کە شەهید سولەیمانی بۆ ئەمریکییەکان زۆر ترسێنەرتر لە سەردار سولەیمانییە.

ناوبراو سەبارەت بە تۆڵە سەندنەوە لە ئەمریکا وتی: گەیشتن بە ئامانجی سەردار سولەیمانی تۆڵەی ئەو دەسێنێتەوە و ئامانجی ئەو لە ناو بردنی رژیمی داگیرکەر و هەڵوەشاندنەوەی ڕژیمی زایۆنیی بوو.

سەرلەشکەر مووسەوی باسی سەرەتای ئاشنایی خۆی و شەهید سولەیمانی کرد و وتی: ئەو توویەکی لە ناوچەکە چاند و هەموو ئەو کەسانەی کە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی تەنگی پییان هەڵچنی بوو، لە دەوری ئاڵایەک کۆ کردەوە و ئاڵاهەڵگریشی دایە دەستی خۆیان.

ئەو پێی وایە شکست هێنانی دۆزەنەی داگیرکەران بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، نیشاندەری دەوری ستراتێژیەکی سەردار سولەیمانی و ئەو گۆڕانەیە کە لە ناوچەکە پێکی هێنا کە ئاکامەکانی دواتر دەردەکەوێت.

ناوبراو سەبارەت بە یارمەتییەکانی ئێران بۆ ولاتانێ وەکوو سووریا و عێراق، ڕوونی کردەوە: هەم خەڵک و هەم خودی ئەو دەوڵەتانەش داوای یارمەتییان لە ئێران کرد و پێوەندی ئەوان لە گەڵ شەهید سولەیمانی و ئێستاش سەردار قائانی لە گەڵ پێوەندییان لە گەڵ وڵاتانیتر جیاوازە.

فەرماندەی گشتیی ئەرتەش بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی تر لە شەڕی سووریا بوون بە یارمەتیدەری تیرۆریست، وتی: ئەوان لە کاتی شەڕی سووریا بەدوای تاڵان کردنی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە بوون بەڵام ئێران وێڕای یارمەتی دان بە خەلکی ئەو وڵاتە، بە هاوکاری خۆیان وڵاتەکشیانی رزگار کرد.

ئەو سەبارەت بە ئاکامی ئەو تیرۆرە بۆ ئەمریکاش وتی: ئەمریکییەکان و ئەوانەی هاوکارییان دەکەن لە ترسی تۆڵە سەندنەوە ڕزگاریان نابێت بەڵام نە لە ئەمریکا و نە لە ڕژیمی زایۆنیش کەسێک نییە کە پێگەی لە گەڵ شەهید سولەیمانی بەرانبەر بێت و بە کوشتنی ئەو تۆڵەی بسێندرێتەوە.