AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٠

١:١٧:١٤ د.ن
1101633

سەردار سولەیمانی ڕۆڵی سەرەکی بوو لە کۆتایی هێنان بە داعشی ئەمریکی

شرۆڤەکارێکی ئەمریکی پێی وایە هۆکاری تیرۆری سەردار شەهید سولەیمانی ، دەوری بەرچاوی ئەو لە بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ ئەو تێرۆریستانە بوو کە ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  بەشی نێودەوڵەتی- مورتەزا ڕەحمانی: لە حاڵێکدا تەنیا چەند رۆژ تاکوو یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی حاجی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری حەشدی شەعبی ماوە، تا ئێستا کۆمەڵگای جیهانی و ئەوانەی ئیدعای پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەن، کاردانەوەیەکی شیاویان نەبووە.

لەم بوارەدا، ئێستێفان لەندمەن، بیرداڕێژی ئەمریکی و دەرچووی زانکۆی هاروارد لە وت‌و‌وێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر هۆکارەکانی ئەم کارە تێرۆریستییانەی لێک دایەوە و وتی: هۆکاری لەناو بردنی سەردار سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە، ڕوڵی سەرەکی ئەو لە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئەو تێرۆریستانە بوو کە واشنتۆن، ناتۆ و ئیسرائیل پشتیوانییان لێ دەکرد.

ئەو هەروەها سەبارەت بە لەبەرچاو نەگرتنی یاسا نێونەتەوەییەکان لە لایەن واشنتۆنەوە وتی: ئەمریکا بە پێی یاساکانی خۆی کار دەکات نە یاسای نێونەتەوەیی و تەنانەت ئەگەر بە پێویستی بزانێ، یاساکانی ناوخۆیی و یاسای بنەڕەتی خۆشی هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەمریکا هەر کەس مەترسی بۆی هەبێت تیرۆری دەکات

ناوبراو بە ئاماژە بە پێشینەی ئەمریکا لە نەپاراستنی مافی مرۆڤ، وتیشی: پاش شەڕی جیهانی دووهەم، ئەم وڵاتە تێرۆری سەرکەوتوو و سەرنەکەوتووی زۆری لە کارنامەی خۆیدا تۆمار کردووە.

لەندمەن وتیشی: ئەمریکا هەرکەسێک کە ببێتە مەترسییەک بۆ گەیشتن بە ئامانجە داگیرکەرانەکانی، تیرۆری دەکات چ سولەیمانی بێت یان کەسێکی ئەمریکی. ئەوان کەسانێک وەکوو مارتین لوترکینگ‌یان هەر بە هۆی دژایەتی کردنی لە گەڵ ئەو رژیمە کوشت.

ئەم شرۆڤەکارە بە ئاماژە بە بڵاوکراوەی هێزە جەماوەرییەکانی خەڵکی عێراق پاش تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس، وتی: هێزەکانی بەرخۆدانی عێراق هەر لەسەرەتاوە باسی بەشداری ئەمریکا و ئیسرائیل لە تیرۆری ئەم دوو فەرماندەیانه کرد.

سەردار سولەیمانی چون دژی داعش بوو ئەمریکا تیرۆری کرد

ئەو زیادی کرد: ئەوان بە تۆمەتی ئازادیخوازی لە بەرانبەر داعش کوژران کە ئەمریکا پشتیوانییان لێ دەکات، نە بەهۆی ئەوەی کە مەترسییەک بوون بۆ هێمنایەتی ئەمریکا. لەندمەن ئەم کارەی واشنتۆنی تایبەتمەندی بەرچاوی ئەمپریالیزم زانی و وتیشی: ئەم کارە، بەرنامەیەکی شەیتانی دژی ئاشتی، یەکسانی و حاکم بوونی یاسا لە جیهان بوو. ئەمریکا هەرگیز سیاسەتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناگۆڕێت و مەبەستی ئەو داڕێژرانی نەخشەی خۆی، لاواز کردنەوەی وڵاتانی ناوچە، تاڵان کردنی سەرچاوەکانی ئەوان و دابەش کردنی لە گەڵ هاوبەشە ئەمپریالیستییەکانی خۆیە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە دەوری سەرەکی سەردار سولەیمانی لە بەرەنگاری لە گەڵ تێرۆریزم، وتی: سەردار سولەیمانی لەم بوارەدا دەوری سەرەکی دەگێڕا هەربۆیە کرایە ئامانج و ویستیان لەناوی بەرن.

ئەو لە کۆتاییش ڕایگەیاند: تا کاتێ کە ئەم ناوچە تژی لە نەوت بێت، دەستێوەردانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ مانەوە لەوێ درێژەی دەبێت.

342/