به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەحمەد ئەسەدی نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە کە لە ئۆپراسیۆنی تیرۆری فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدان بەشداریان کرد، سەرلەبەیانی پێنجشەممە ( 12 ی بەفرانباری 1398/ 2 ی جوونی 2020) لە بنکەی عەین ئەسەدەوە هەستابوونەوە و تا چرکەی ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە واتا نزیک بە بیست کاتژمێر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا خەریکی گەشت لێدان بوون و دوای ئۆپراسیۆنەکەش هەر گەڕانەوە بۆ ئەو بنکەیە.
ئەو پەرلامنتارە هەروەها وتوویە کە باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی وتبووی کە ئامانجی ئێمە سولەیمانی بوو نە موهەندیس و ئەمەش بە واتای داوای لێبوردن نییە.