AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٠

٩:٥٨:٥١ ب.ن
1100464

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە سەر پرسی جیاواز لەوانە شەهادەتی سەردار سولەیمانی، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چەندین بابەتی دیکە لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی مەیادین گفتوگۆی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە سەر پرسی جیاواز لەوانە شەهادەتی سەردار سولەیمانی، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چەندین بابەتی دیکە لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی مەیادین گفتوگۆی کرد.

سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری پێشووی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی سەرەخۆشی کرد.

دوایین هەوڵەکانی ترامپ لە دوایین ڕۆژانی سەرۆک کۆماریی خۆی

سەید حەسەن نەسروڵڵا درێژەی دا: هەواڵی وردی لەسەر ئەوەی کە ترامپ یان دوژمنی ئیسرائیلی هەوڵێک ئەنجام دەدەن، هەیە بەڵام هەندێک شرۆڤەکان لەو بارەوە هەیە. هەمووان چوەڕوانن ببینن ترامپ لە دوایین ڕۆژانی دەسەڵاتەکەی خۆی چی دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: کاتێک کە دەبیستن کە ئیسرائیلییەکان لە مێدیاکان هەرایان ڕێکخستووە، بزانن کە لە پشتییەوە، هەوڵگەلێکی ڕاستەقینە بوونی نییە.

عەرەبستان بەدوای تیرۆر کردنی منەوەیە

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە وتنی ئەوەی کە پێکانی رێبەرانی حزبوڵڵا ئامانجی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکایە، زیادی کرد: زانیارییەکانی ئێمە باس لە ئەوە دەکەن کە عەرەبستان دەمێکە بە دوای تیرۆر کردنی منەوەیە. عەرەبستان لەم چەند ساڵەی دواییدا خەریکە لە ڕووی ڕق و قینەوە هەڵسوکەوت دەکات نەک، ژیرانە.هەندێک سەرچاوەکان بە منیان وتووە کە محەمەد بێن سەلمان لە یەکەم سەفەری خۆی بۆ واشنتۆن و لە دیداری لەگەڵ ترامپ خوازیاری تیرۆری من بووە. ئەو سەرچاوەگەلە وتوویانە کە عەرەبستان سەرجەم تێچووی داراییەکانی گەش بوونەوەی ئاگری شەڕ دوای تیرۆری منیشی قبووڵ کردووە. ئەمریکییەکانیش داخوازییەکەی سعوودیی بۆ تیرۆری منی قبووڵ کردووە و ئیسرائیلیش بەرپرسی بەڕێوە بردنیەتی.

ئەمریکا و ئیسرائیل و عەرەبستان لە تیرۆری شەهید سولەیمانی و موهەندیس هاوبەش بوون

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا درێژەی دا: ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان لە جەنایەتی تیرۆری شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس هاوبەشن.

شەهید کردنی ئەو دوو کەسایەتییە گەورە بە پێچەوانەی تیرۆری شەهید موغنیە و فەخری زادە ڕاشکاوانە ئەنجام درا. شەهید سولەیمانی کەسایەتییەکی کاریزماتیک بوو و هێزێکی کاریگەر بوو.

هێرش بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد، زللەیەکی مێژوویی بوو

سەید حەسەن نەسەوڵڵا وتی: هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کاردانەوەیەکی گرینگ بوو کە نیشانی دا چلۆن ڕێبەری وڵاتێک لە جیهان زللە لە ئەمریکا دەدات. هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد زللەیەکی مێژوویی بوو چونکوو هاوکێشە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمریکییەکان بەجێ هێشتنی کوژراو نییە. واشنتۆن پێی وابوو کە بە کوشتنی ڕێبەرانی بەرخۆدان، بەرەی بەرخۆدانیش کۆتایی دێت لە حاڵێکدا کە ڕاستیی ئەوەیە کە بەرەی بەرخۆدان لە سەر کەسایەتی دانەنراوە.

بکوژەکانی ئەو دوو شەهیدە سزا دەدرێن

سزادانی بکوژەکانی شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئامانجی هەر کەسێکی بەشەرەفە و ئەوانەی کە فەرمانی ئەو کارەیان دەرکردووە ئەبێ سزا بدرێن.

ناوبراو درێژەی دا: ئەوەی کە هەموو جیهان ئەبێ بزانن ئەوەیەک کە خوێنی ڕێبەرانی بەرخۆدان بە فیڕۆ ناچێت و بکوژەکانی حاجی قاسم و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئەبێ دێر یان زوو سزا بدرێن.

ئێران هێزێکی ناوچەییە

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئێران هێزێکی ناوچەیی گەورە و بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکەیە و بە نوێنەرایەتی لە هیچ یەکە لە هاوپەیمانییەکانییەوە لە ناوچەکە قسە ناکات. ئێران سەبارەت بە دۆسیەی جیاواز کڕین و فرۆشتن ناکات و بە نوێنەرایەتی لە نەتەوەکانی ناوچەکەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان دانوستان ناکات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا درێژەی دا: کاتێک کە واشنتۆن لەسەر دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ تاران بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی عێراق پێداگری دەکرد ئێران لەسەر هەبوونی عێراقییەکان و گشتی بوونی دانوستانەکان جەختی دەکرد.