AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٠

١٢:٥٥:١١ د.ن
1100109

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا بەدوای لاواز کردنەوەی عێراقە، وتی : شەهید سولەیمانی پیلانەکانی دوژمنی لە ناوچەکە تێکشکاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەولەتی یاسای عێراق لە لێدوانێکدا لە سەروبەندی ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند: لە یەمەنەوە بگرە هەتاکووسووریا و لوبنان و عێراق حاجی قاسم ڕێبەرایەتیی پووچەڵ کردنەوەی گەڵاڵە و پیلانەکانی لە ئەستۆ گرت و یارمەتیدەری نەتەوە، بزووتنەوە و هەندێک لایەنەکان لە ئەو وڵاتانە بوو تا بەرخۆدان بکەن و یەکپارچە ببن تا لە بەرانبەر گەڵاڵە و پیلانەکان بەهێز ببنەوە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکا لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر عێراق ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا دەوڵەتە پێشووەکانی تۆمەتبار دەکرد کە ئەوان بوونە هۆی پێکهێنانی داعش و ئەگەر ئەو قسە ڕاست بێت و ئاڵبەت ڕاستتریش دیارە. ئێمە ناڵێین کە ئەوان داعشیان پێک هێنا؛ بەڵام لە بەرانبەر ئەوە بێدەنگیان ڕاگرت و پاڵپشتیان کرد و پاڵپشتی چەک و تقەمەنی لە ئێمەشیان ڕاگرت و لایەنی عێراقییان لە بەرژەوەندی داعشی لاواز کردەوە. لە ڕاستیدا ئەوەی کە ڕووی دا، سزادانی عێراق بوو. تا ئەو جێگایە کە ئەگەری هەبوو کە بەغدا داگیر بکەن، بەڵام ئەوەی کە ڕوونە، ئەوە داعش و تاڵەبان نەبوون کە دەسەڵاتداریان لەسەر عێارق بکردایە بەڵکوو عێراق بە تواوەتی دەکەوتە ژێر دەستی ئەمریکا.

نووری مالیکی وتیشی کە لە کاتی هێرشی داعش، ئێمە جیهازاتێکی ناتەواومان بوو، داوای چەکمان لە بەڵام وەڵامی "نا" مان بیست چونکوو ئەمریکا فۆرشێ چەکی مەرجدار کردبووەوە، دواتر لەگەڵ پۆڵەندا و بولغاریا ڕێککەوتننمان کرد بەڵام هەر چەکەکان دێر دەگەییشتە دەستمان، تا ئەوەی کە داوای چەکمان لە ئێران کرد و ئەوانیش دەستەبجێ جێبەجێیان کرد و ئەوەش بەخشین و یارمەتیی ئێران بە تایبەتی حاجی قاسمی دەرخست.

342/