AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢٠

١٢:٠٠:٣٧ د.ن
1098103

سەردار سولەیمانی پیلانی دابەش کردنی سووریای پووچەڵ کردەوە

بەرپرسێکی یەمەنی بە ئاماژە بە هەوڵەکانی سەردار سولەیمانی بۆ لەناوبردنی داعش لە ناوچەکە، ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئەوی وەکوو لەمپەرێک لەسەر رێگای دانوستانی سەدە دەبینی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  گرووپی نێودەوڵەتی-فاتمە ساڵحی: لە سەروبەندی یەکەم ساڵڕۆژی شەهادەتی حاجی قاسم سولەیمانی فەرماندەی بوێری سوپای قودسداین. ژنراڵی سەربازیی ئێران کە لە جیهان جگە لە ڕێزی دۆستان، لە لایەن دوژمنانیشەوە وەکوو کەسێکی ئازا دەناسرا.

سەردار قاسم سولەیمانی لەلایەن هەندێک لە زانایان و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی جیهانەوە وەکوو پیاوی ژمارە یەکی شەڕ دژی تیرۆریزم و داعش ناوی لێ دەبرێت. هەمووان لە سەر ئەوە ڕاستییەن کە بۆ گۆڕینی هاوکێشەی سەربازی و سیاسی لە ناوچەکە و بۆ شکستی داعش، ئاوەها فەرماندە و ژنراڵێک بە توانایی بەرز سەربازی و تێگەییشتنی گۆڕانکارییە سیاسییەکان پێویست بوو.

عەبدولوەهاب خەیل بەرپرسی گشتی کاروباری مافەوانی وەزارەتی پەروەردەی یەمەن لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: ئەمریکا باش لە گرینگایەتی ڕۆڵی سەردار سولەیمانی بۆ ڕێگری لە بەڕێوە چوونی دانوستانی سەدە ئاگادار بوو. ئەو وڵاتە زۆر لە کاردانەوەی بەرخۆدان لەوانە بەرخۆدانی فەلەستین کە لە ژێر کاریگەری سەردار سولەیمانی بوون، دەترسا. ناوبراو لە هەموو بەرە و میحوەرەکان چالاک بوو و کاریگەری هەبوو. ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە رێگای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەوڵیان دا کە خەسار لە ئارمانەکانی فەلەستین بدەن.

دابەشی بوونی ناوچەکە بە سەر دوو دەستەدا

دوای تیرۆری سەردار سولەیمانی، ئەمریکییەکان پێیان وابوو ڕۆحی بەرخۆدانیان لەناو بردووە تا هاوپەیمانەکانی خۆیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هان بدەن؛ کارێک کە خەیانەتی ئاشکرا بەرانبەر ئارمانی فەلەستین و پرسەکانی ئۆمەتی ئیسلامی دێتە ئەژمار.

دوای شەهادەتی سەردار سولەیمانی، ناوچەکە بە دوو دەستە دابەش کرا؛ وڵاتانی خائین و وڵاتانی ئازادیخواز کە لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل و پڕۆژەکانی ئاسایی کردنەوە وەستاون. لە ڕاستیدا شەهادەتی سەردار سولەیمانی سنوورەکانی لە نێوان ئەو دوو دەستە دیاری کرد. سەردار سولەیمانی بە ئەوەی کە ئامانجی بوو، گەییشت؛ شەهادەت لە ڕێگای خودا؛ بەڵام ئەوەی کە ئەمریکییەکان لەسەری حەسێبیان نەکردبوو ئەوەیە کە هەموو ئازادەکانی بەرەی بەرخۆدان ڕۆحیەی سەردار سولەیمانی و شەهیدانی تری ئەو بەرەیەیان هەیە و خوێنی پاکی شەهیدان زیندوو دەهێڵنەوە.

توانەوەی عێراق لە نێوان داعش و ئەمریکا

ناوبراو سەبارەت بە هەوڵەکانی سەردار سولەیمانی بۆ لەناوبردنی داعش لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە عێراق وتی: ئەمریکا هەوڵی دا تا لە ڕێگای پاڵپشتی لە گرووپە تەکفیرییەکان، عێراق بەرەو ئاڵۆزی و ڕووخان ببات. مەترسیدارترین گرووپە تیرۆریستییەکان لەم نێوانەدا، داعش بوو کە لە ساڵی 2014 هیرشی کردە سەر عێراق و خراپترین جەنایەتەکان لە بەرانبەر ژن و پیاو و منداڵی عێراقی ئەنجام دا. ڕۆژێک نەبوو کە هەواڵی بەدیل گرتنی ژنان و سەر بڕینی دەیان هاووڵاتی ئەو وڵاتە لە میدیاکان بڵاو نەبێتەوە. ئەمریکا چاوەدێری بە سەر ئەو ڕەوتەدا دەکرد و عەرەبستانیش لە ڕێگای بانگەشەی بیری وەهابی لە نێوان گرووپە عێراقییەکان و ناردنی هێزی خۆکوژ بۆ ئەو وڵاتە لە ئەو جەنایەتە دەستی هەبوو.

درۆ ناڵێین ئەگەر ئەوە بڵێین کە عێراق لە ساڵی 2014 خەریک بوو بەرەو لەناوچوون و توانەوە لە نێو داعش، ئەمریکا و خەیانەتکاران بوو. سەردار سولەیمانی لە بەرانبەر ئەو مەترسییە، توانی عێراق بە خەبەر بهێنێتەوە و هزری بەرخۆدان لە نێوان هاووڵاتیانی عێراقی پەرەپێبدات. گیانفیداکانی عێراقیش بە داواکاری سەردار سولەیمانی وەڵامی ئەرێنیان دایەوە و هاتنە گۆڕەپانی شەڕەوە. خاڵێک کە ئەبێ ئاماژەی پێ بکرێت ئەوەیە کە سەردار سەلەیمانی زۆر خێرا بە داوای یارمەتی بەرپرسانی عێراقی وەڵامی ئەرێنیی دایەوە چونکوو لە ئەو کاتەدا، ئەمریکییەکان سەرەڕای بەڵێنی پووچیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، پشتی عێراقییەکانیان بەردا، بەڵام ئیران چەک و جیهازاتی سەربازیی دایە عێراقییەکان تا بتوانن لەبەرانبەر داعش شەڕ بکەن.

ئەو بەرپرسە یەمەنییە هەروەها زیادی کرد: سەردار سولەیمانی پێی وا بوو کە بەرگری لە عێراق بەرگرییەکی هزری دێتە ئەژمار و خاکی ئەو وڵاتەی وەکوو خاکی خۆی دەبینی و عێراقییەکانیشی برای خۆی دەزانی. ناوبراو پێوەندی زۆر باشی لەگەڵ ڕێبەرانی عێراقی و فەرماندەکانی بەرخۆدان لە ئەو وڵاتە لەوانە کەسایەتییە سوننە و کوردەکان هەبوو و توانی لەو ڕێگایەوە، ئەوان بهێنێتە مەیدانی شەڕ دژی داعش.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە خودی سەردار سولەیمانی لە هێڵی پێشەوە بەرەکانی شەڕ ئامادە بوو تا بتوانن ڕاستەوخۆ لەسەر شەڕەکە چاوەدێری هەبێت و ستراتیژی پێویست بداتە شەڕکەرەکان. زۆر کاتیش خۆی بۆ کۆ کردنەوەی زانیاری دەهاتە مەیدان و لە ئۆپراسیۆنی سەربازی کە خۆی دایانیڕشتبوو بەشداری دەکرد. بەڕاستی ئەبێ ناوی ڕزگارکەری عێراق بدرێتە سەردار سەلەیمانی و گەلی عێراقیش بەردەوام قەرزداری ئەو دەبن.

ناوبراو درێژەی دا: سەردار سەلیمانی لە سووریەش هەر بەو شیوەی کاری کرد. ئەو پاڵپشتی نەتەوەی سووریا و هەموو ئەو کەسانە بوو کە لە بەرانبەر تیرۆریزم وەستابوون. سەردار سولەیمانی کاریگەریی زۆری لە گۆڕەپانی شەڕ دژی داعش هەبوو؛ ئەو گرووپانەی کە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە لە ناوچەکە لەوانە عەرەبستان پاڵپشتی دەکران. ڕێبەرانی سووریا و گەلی ئەو وڵاتەش فیداکارییەکانی سەردار سولەیمانی لە وڵاتەکەیانیان بۆ لەناو بردنی داعش بینی و هیچکاتیش لە بیری ناکەن و پێزانی ئەوەن کە ئەوە ئەو بوو کە پیلانەکانی دابەشکردنی سووریای پووچەڵ کردەوە. سەردار سولەیمانی ئیمانی بە ئەوە بوو کە ئارمان و ئامانجەکانی فەلەستین گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلامە و ئەبێ هەڵوێستەکان لە بەرانبەر ئیسرائیل یەکساب بێت کەواتە لە باری سەربازی و چەکەوە پاڵپشتی لە بەرخۆدان فەلەستین دەکرد.

342/