به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەنووچێهر مەنتقی سەبارەت بە دوایی دۆخی تەکسی ئاسمانی ڕایگەیاند: گەشتی تەکسی ئاسمانی دوو کێشەی هەبوو کە یەکێکی پێوەندی بە وەرگرتنی مۆڵەتەوە بوو و ئەوی تر پێوەندی بە شێوەی بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان بوو.
ناوبراو درێژەی دا: لەم دواییەدا مۆڵەتی تەکسی ئاسمانی لە ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران وەرگیراوە.
مەنووچێهر مەنتقی وتیشی: بۆ گەشتی تەکسی ئاسمانی ئەبێ ڕێگای گەشت لە فڕۆکە بازرگانییەکان جودا بێت و ڕەوان بوونی ڕێگای تەکسی ئاسمانی لە خاڵە هەرە گرینگەکانی ئەو گەشتە بوو کە ئەوەش چارەسەر کرا.
ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاند: هەر ئەو جۆرە کە بەرنامەڕێزی کراوە مانگی بەفرانبار یەکەم گەشتی تەکسی ئاسمانی ئەنجام دەبێت.
342/