AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

١٢:٣٤:١١ د.ن
1080674

سودان کەوتە داوی ئیسرائیل/ ڕێککەوتنی سازش بە سەرکردەیی ترامپ واژۆ کرا

ئەمریکا، سودان و ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و رێککەوتنی "ئاشتی" نێوان سودان - ئیسرائیلیان راگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی سودان، عەبدوڵا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی سودان و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان سودان - ئیسرائیلیان راگەیاند.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، سودان پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، ئەمریکا رێکاری پێویست بۆ گەڕانەوەی سەروەری و پارێزبەندی بۆ سودان جێبەجێدەکات و هانی هاوپەیمانەکانی واشنتۆن دەدات هاوکاربن لە کەم کردنەوەی ئەوگوشارانە بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکان لەسەر حکوومەتی سودان هەیە.