به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ئەربەعینی ئیمام حسێن سەرەتا ئاماژەی کردە سەر زیارەتی ئەربەعین و مێژووەکە و وتی: بە پێی بەڵگەکان یەکەم کەسێک کە بۆ ئەربەعینی حسێنی چوو، عەبدوڵڵای ئەنساری بوو.
ناوبراو وتیشی: ئەو ڕێوڕەسمە لە درێژایی مێژوو هەر هەبووە بەڵام لە سەردەمی هاوچەرخ و لە کاتی دەسەڵاتداری بەعس، ڕژێمی سەددام لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین ڕێگری کرد و ئیزنی ڕێپێوان بە شیعەکان نەدەدا و تەنانەت بۆ ساڵەهای ساڵ ئەو ڕژێمە زیارەتکارەکانیشی دەکردە ئامانج. ئەمساڵیش بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا و نیگەرانی لە تەشەنە سەندنی ئەو ڤایرۆسە، ئەو ڕێوڕەسمە سنووردار کرایەوە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی کرد: ئەو لەمپەرانەی کە دەسەڵاتدارانی زۆربێژ لە بەرانبەر زیارەتی ئەربەعین دروستیان کرد لە ئومەویەکانەوە تا عەباسییەکان هەرگیز ئاوەها لەمپەرێکیان دروست نەکرد.
342/