AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٦ ئاب ٢٠٢٠

١:٢٢:١٨ د.ن
1060810

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تیرۆری سەردار سولەیمانی

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا سەبارەت بە تیرۆری سەردار شەهید قاسم سولەیمانی، کارەکەی ئەمریکای لە ئەو بارەوە کارێکی نایاسایی وەسف کردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە، ئەو کارەی واشنتۆنی نایاسایی وەسف کرد.

لە بەشگەلێک لە ئەو ڕاپۆرتە هاتووە:

بۆ یەکەم جار، لە جوونی ٢٠٢٠، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکدار بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتێکی بیانی لە خاکی وڵاتی سێهەم دەکاتە ئامانج کە ئەوە کارێکی گرینگ و ئاڵۆزکەرە.

کردنە ئامانجی ژنراڵ سولەیمانی و دۆستانی، وەکوو کوژرانێکی تاک لایەنە بوو کە بە پێی یاساکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، ئەمریکا هۆکارەکەیەتی.

هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کە ژنراڵ سولەیمانی خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرشێکی بەپەلە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بووبێت و ئەو هێرشەش بۆ ڕێگری لە ئەو هەوڵە بەپەلە بووە، بوونی نییە.

342/