پارێزگاری بەیروت رایگەیاند، زیانی تەقینەوە گەورەکەی بەیروت بە سێ بۆ پێنج ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
مەروان عەبود، پارێزگاری بەیروت-ی پایتەختی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیانی تەقینەوە گەورەکەی ئێوارەی دوێنێی بەیروت بە سێ بۆ پێنج ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
تەقینەوەکە هاوشێوەی هێرۆشیما و ناکازاکی بوە، بەهۆیەوە کارەساتێکی گەورەی لێکەوتوەتەوە
عەبود کە بە گریانەوە باسی روداوەکەی دەکرد ئاماژەی بەوەشکرد، "تەقینەوەکە هاوشێوەی هێرۆشیما و ناکازاکی بوە، بەهۆیەوە کارەساتێکی گەورەی لێکەوتوەتەوە".
لە ئەنجامی تەقینەوەکە زیاتر لە 300 هەزار هاوڵاتی وڵاتەکە بێلانەبون
ئەوەشی خستەڕو، لە ئەنجامی تەقینەوەکە نیوەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەیروت پەکیانکەوتوە، هەروەها زیاتر لە 300 هەزار هاوڵاتی وڵاتەکە بێلانەبون.
بەیانی ئەمڕۆش میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان سەردانی شوێنی روداوەکەی کرد تا لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکانی تیمەکانی فریاکەوتن بێت.
پێشتریش رێکخراوی مانگی سوری لوبنانی رایگەیاندبو، تا ئێستا زیاتر لە 100 کەس بەهۆی روداوەکەوە گیانیانلەدەستداوە و 400 کەسی دیکەش برینداربون، بەڵام پێشبینی دەکرێت قوربانی زیاتر لە ژێر داروپەردوی بینا روخاوەکە بدۆزرێتەوە.