AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٠ تەمووز ٢٠٢٠

٤:٠٦:٤٧ د.ن
1054144

ئەمریکا بە تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی مافی نێودەوڵەتی پێشێل کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەمریکا بە پێشێل کردنی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکان و بە لەبەرچاو نەگرتنی بنەما مرۆیی و ئەخلاقییەکان، هەوڵی تیرۆری شەهید سولەیمانی و دۆستانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسە پڕوپووچەکانی هەندێک بەرپرسی پێشوو و ئێستای ڕژێمی ئەمریکا سەبارەت بە شەهید سولەیمانی، وتی: ئەوەی کە جەنایەتکارە ڕاستەقینەکان جەنایەتەکانی زۆیان پاساو دەکەن، شتێکی نوێ نییە بەڵام ئەوەی کە جێی داخە شێوەی کاردانەوەی سەرەڕۆیانەی ئەوان بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕیپۆرتەرەکەیەتی کە بە پێی کاری فەرمی خۆی، هەوڵی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانیی، نایاسایی وەسف کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: شەهید سولەیمانی کاریگەرترین هێز لە بەرانبەر پەرەسەندنی تیرۆریزم و توندڕەوی بەتایبەتی لە ناوچەکە و جیهان بووە و سروشتییە ڕژێمێک کە بە وتەی سەرۆک کۆماری ئێستای ڕۆڵی سەرەکیی لە پێکهێنانی تیرۆریزم لە ڕۆژاوای ئاسیا هەبووە، تەنانەت پاش تیرۆری شەهید سولەیمانی و مەرگی جەستەی ناوبراو دەست لە ڕقی خۆی هەڵناگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: هەمووی ئەمانە نیشانی دەدات ترسی ئەمریکا لە ئارمانی شەهید سولەیمانی پاش مەرگی تەنانەت زیاتر لە سەردەمی ژیانی ئەو قارەمانە زیاترە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەمریکا بە پێشێل کردنی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکان و بە لەبەرچاو نەگرتنی بنەما مرۆیی و ئەخلاقییەکان، هەوڵی تیرۆری شەهید سولەیمانی و دۆستانی دا.

342/