بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هۆنەر حەمە ڕەشید سەرپەرەشتی سایتی هەواڵی شارپرێس لە دیمانەیەکی تایبەت لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەباری ئابووری، سیاسی و ئەمنیەوە شکستی هێناوە.
ئەوەشی وت کە ئەم حکوومەتەی هەرێمی کوردستان نەک تەنیا حکوومەت نییە بەڵکوو پرەنسیپەکانی مافیا بوونیشی نییە چونکوو مافیا لانی کەم هەندێ ڕێسای تایبەت بە خۆی ڕچاو دەکات.
سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراقیش کە هەر ئێستا لە بەغداخەریکە بەڕێوەدەچێت قسەی کرد و جەختی کردەوە کە ئەو شاندەی هەرێمی پێناچێت ئەوەندە دەسەڵاتی هەبێت کە کێشەی مەلەفی نەوت تەواو بکات.
بۆ بینینی ڤیدیۆی دیمانەکەی هۆنەر حەمە ڕەشید لێرە کلیک بکە.
342/