AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٠ حوزەیران ٢٠٢٠

١٠:٤٣:٣٩ ب.ن
1045067

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێس بەرگری لە هەوڵی تیرۆریستی پێنتاگۆن بۆ شەهید کردنی سەردار سولەیمانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەشێک لە نامەکەی خۆیدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەمریکا لەسەر چالاکی سەربازانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، بە هێنانە ئارای پاگەندەگەلێک دژی بە ئێران، لە هەوڵی تیرۆریستی خۆی بۆ شەهید کردنی سەردار سولەیمانی لە عێراق بەرگری کردووە .

ترامپ نووسیویەتی: هەر ئەو جۆرە کە لە مانگی جوون ڕاپۆرت درا، من لە کاردانەوە بە هێرشە بەردەوامەکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئەو وڵاتە دژی سەربازەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئێمە لە ناوچەکە فەرمانی هێرشێک لە عێراق دژی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانم دەرکرد.

ترامپ لە درێژەدا وتی: من بۆ پاڵپشتی لە سەربازانی ئەمریکی، دەست هەڵگرتنی ئێران لە هێرش بۆ سەر ئەمریکییەکان و بەرژەوەندییەکانمان، هێنانە خوارەوەی توانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە سوپای قودس و هەڕەشەکانی ئێران دژی ئەمریکا فەرمانی ئەو کارەم دا.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران دژی هێزەکانی ئەمریکا، ٣٦٠٠ سەربازی ڕەوانەی عەرەبستانی سعوودی کردووە.

342/