AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
سێشەممە

٢ حوزەیران ٢٠٢٠

١٠:٤٢:٤٤ ب.ن
1042732

وەبینارێک سەبارەت بە ئیمام خومەینی و نێلسۆن ماندێلا بەڕێوە دەچێت

وەبیناری "ئیمام خومەینی، نێلسۆن ماندێلا، ڕێبەرانی گەورە بۆ هەموو سەردەمەکان" بە بۆنەی سی و یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەبیناری "ئیمام خومەینی، نێلسۆن ماندێلا، ڕێبەرانی گەورە بۆ هەموو سەردەمەکان" بە بۆنەی سی و یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی بە هەوڵی باڵوێزخانەی ئێران لە پرتۆریا و گفتوگۆی فەرهەنگی بەڕێوە دەچێت.

ئەو وێبینارە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ ی جۆزەردان کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەک بە کاتی تاران بەڕیوە دەچێت.

لە ئەو وبینارە حوجەتولئیسلام سەید حەسەن خومەینی، نەوەی بەڕێزی ئیمام خومەینی، بەڕێز دکتۆر وڵایەتی، ڕاوێژکاری بەڕێزی ئایەتوڵڵا خامنەیی، بەڕێز ئاغەی دکتۆر ساڵحی، وەزیری بەڕێزی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لێدوان دەدەن.

هەروەها بەڕێزان، سیراج دسای، دادوەری باڵای پارێزگای کیپی ڕۆژاوا، ئازاد سیدات، لە پارتی کۆمۆنیست، هاروون عەزیز، مامۆستای پێشووی زانکۆ و لە شۆڕشگێڕەکانی دژە ئاپارتاید، خالید سەید، نوێنەری مەجلیسی ئەفریقای باشوور لە پارتی دەسەڵاتدار، فەرید سەید، سەردەبیری گۆڤاری موسلیم ویووز، سیسا ئەنجێلیکا، نوێنەری مەجلیسی ئەفریقای باشوور و لە شۆڕشگێڕەکانی دژە ئاپارتاید، شاون بینۆلت، باڵوێزی پێشووی ەفریقای باشوور لە سووریا و لوبنان، سەید ئافتاب حەیدەر، باڵوێزی پێشووی ئەفریقای باشوور لە سووریا و لوبنان، سەید عەبدوڵڵا حسێنی، سەرۆکی ناوەندی ئیسلامی ژوهانسبوورگ، مەحموود واعزی سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوەکانی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە زانکۆی تاران لە ئەو وبینارە ئامادە دەبن.