AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٢ ئایار ٢٠٢٠

١٠:٤٢:٥٠ ب.ن
1039336

ڕێبەری باڵای ئێران خەجتیان کرد: ەرەنگاریی بۆ ئازادی فەلەستین جەهادی فی سبیل اللە و فەرزی ئیسلامی. و پرسی فەلەستین پرسێکی مرۆڤیە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەر ئێستا ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە لێدوانێکی  تەلەفزیۆنی کە لە دەیان کەناڵ و تۆڕی میدیای جیهان بە شێوەی ڕاستەوخۆ خەریکە پەخش دەکرێت، سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی قودس قسە دەکات.

ڕێبەری باڵای ئێران وتی: پرسێک بە گەورەیی پرسی فەلەستین شتێک نییە کە غیرەت و متمانەبەخۆ و زیرەکی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی گەلانی موسڵمان، ڕێگە بە لەبیرکرانی بدات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ڕۆژی قودس بە داهێنانی زیرەکانی ئیمام خومەینی وەک ئاڵقەیەکی پێکەوە لکاندنی یەکدەنگی موسڵمانان سەبارەت بە قودسی شەریف و فەلەستینی مەزڵووم دیاری کرا و لەم چەند دەیەدا لەمبارەوە ڕۆڵی گێرا و لەمەو دواش هەروا دەبێت. گەلانی زۆر وەک کارێکی فەرز ڕوانیانە ئەم کارە و بەیەکمایەتیان دانا و هەڵکرانی ئاڵای ئازادی فەلەستینیان بەرز ڕاگرت.

 ڕێبەری ڕایانگەیاند: سیاسەتی گەورەی چەوسێنەریی و زایۆنیزم، کەمڕەنگ کردنەوەی پرسی فەلەستین لە زەینی کۆمەڵگای موسڵمانان و بەرەو لەبیرکرانی دەڕوات و خێراترین ئەرک، بەرەنگاریی لە گەڵ ئەم خەیانەتەیە کە بە دەستی مزۆرانی سیاسی و فەرهەنگی دوژمن لە خودی وڵاتانی ئیسلامی روو دەدات بەڵام پرسی فەلەستین ئەوە نییە کە غیرەتی گەلانی موسڵمان ڕێگە بدات لەبیر بکرێت ئەگەرچی ئەمریکا و دیکەی نۆکەرانی لە ناوچەکە هەموو پارە و توانیا خۆیان بۆ ئەم کارە وەگەڕ خستووە.

ڕێبەری زیادیان کرد کە سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، وەرزێکی نوێ لە بەرەنگاریی بۆ فەلەستین کردەوە و کارە گەورەکان و چالاکییە بەربڵاوە سیاسییەکان، هەموو بووەتە هۆی دروست بوونی بەرەی بەرخۆدان لە هەموو ناوچەکە و هیوای چارەسەریی ئەم پرسە لە دڵەکاندا دروست بووو. بە سەرهەڵدانی بەرەی بەرخۆدان، کار بۆ ڕژێمی زایۆنی سەخت بووەوە و سەختریش دەبێت لە داهاتووەدا. بەڵام هەوڵ و تەقالای لایەنگرانی ئەم ڕژیمە و لە سەروویانەوە ئەمریکا بۆ پاراستنی ئیسرائیل زیاتر پەرەی سەند.

دەرئەنجامی هەوڵەکانی ئەمریکاش ئێستا لە هەڵسوکەوت و وتەی هەندێ حوکامی وڵاتانی عەرەبی و هەندێ لە چالاکانی خەیانەت کاری سیاسی و فەرهەنگی عەرەب، ئاشکرایە و بۆ هەموان دیارە.

ڕێبەری  چەند ڕاسپاردەیان بۆ ئەوانەی کە دڵیان لە گروەی فەلەستیندا یە  خستەڕوو؛

یەکەم بەرەنگاریی بۆ ئازادی فەلەستین جەهادی فی سبیل اللە و فەرزی ئیسلامی. و پرسی فەلەستین پرسێکی مرۆڤیە و دەرکردنی چەند میلیون مرۆڤ لە ماڵ و شوێنی ژیانی خۆیان ئەویش بە کوشتن و جەنایەت، ویژدانی هەر مرۆڤێک دەهەژێنێت  و لە ئەگەری بوونی هیمەت و دلێری وای لێدەکات کە بەرەنگار بێتەوە. کەواتە سنووردار کردنی پرسی فەلەستین بە پرسێکی تەنیا فەلەستینی و لانی زۆر عەرەبی هەڵەیەکی گەورەیە.

دووەم؛ ئامانجی ئەم خەباتە، ئازادی هەموو نیشتیمانی فەلەستینیەکان لە بحر تا نهر و گەڕانەوەی هەموو فەلەستینیەکانە بۆ وڵاتی خۆیان.

 سێهەم ؛ ئەگەرچی کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئیمکاناتی ڕەوا و حەڵاڵ بۆ ئەم خەباتە ڕێگە پێدراوە  لەوانە پشتیوانییە جیهانییەکان، بەڵام متمانە بە وڵاتانی ڕۆژاوایی  کە دژی بوونی کاریگەرانەی ئیسلامن،  خۆتان ببوێرن.

چوارەم.خاڵێک کە قەد نابێت لەبیر بکرێت، سیاسەتی ئەمریکا و زایۆنییەکان لە پەرەپێدان شەڕ لە پشتی بەرەکانی بەرخۆدانە. وەکوو ڕێکخستنی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا و پێکدادانی سەربازی و کوستوبڕ لەی یەمەن، تیرۆر و کاولکاری، ڕێکخستنی داعش لە عێراق. هەندێک وڵاتانی موسڵمان بە ئەنقەست و هەندێکش بە نائەنقەست لە خزمەتی پیلانەکانی دوژمنن.
پێنجەم.سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی هەبوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە یەکێک لە گرینگترین سیاسەتەکانی ئەمریکایە. هەندێک وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە کە ڕۆڵی نوێنەری ئەمریکا دەگێڕن، لە ئەو بوارەوە خەریکن بەستێن بۆ ئەو کارە خۆش دەکەن.
شەشەم ؛ سەرەکی ترین هۆشداریی من بەردەوام بوون لە شەڕ و ڕێکخستنی ڕێکخراوە جیهاندییەکان و هاوکری کردنیان پێکەوەیە. هەمووان ئەبێ نەتەوەی فەلەستین لە ئەو جەهادە پیرۆزە یار بکەن.
 حەوتەم؛ قسەی ئاخر ئەوەیە کە فەلەستین هی فەلەستینییەکانە و ئەبێ بە ورە و حەزی ئەوان ئیدارە ببێت. گەڵاڵەی گشت پرسی لە هەموو ئایینەکانی ناو فەلەستین تەنیا ئەنجامێکە کە ئەبێ کێشەکانی ئەمڕۆ و سبەی فەلەستین چارەسەر بکات.

 ئەوەشیان وت کە ئەمڕۆکە جیهان یەک بە یەک قوربانیانی کۆرۆنا دەبژێرێت بەڵام کەس ناپرسێت بکوژ و بەرپرسی سەدان هەزار شەهید و ئەسیر و بێ سەروشوێن لەو وڵاتانەی کە ئەمریکا و ئەرووپا شەڕیان تێدا هەڵگیرساندووە کێیە؟ بۆچی کەس کوشتوبڕی موسڵمانان سەرەخۆشی ناکات؟ بۆچی دەبێ چەندین میلیۆن فەلەستینی هەفتاد ساڵ لە ماڵ و حاڵی خۆیان بە دوور بن ؟ بۆچی سووکایەتی بە ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان دەکرێت، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەناو مافی مرۆڤ مردوون؟

دورشمی بەرگری لە مافی منداڵان و ژنان منداڵ و ژنی ستەملێکراوی فەلەستین و یەمەن ناگرێتەوە کەوابوو دەبێ کومەڵگای موسڵمانی دیندار و غیرەتمەند پشت بە توانایی ناوخۆیی خۆی ببەستێت و لەمپەڕەکان ببەزێنێت.

342/