بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەو خەڵاتە، بۆ بڵاو کردنەوە و پاراستنی بایەخە مرۆڤی و ئیسلامییەکان لە بواری شەڕ، گیان فیدایی و بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیستکباری جیهانی و بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی گیان فیداییەکانی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی لە بەرەکانی شەڕ پێک هاتووە و پەسەند کراوە.
ئەو خەڵاتە لە دوو ئاست و بە پێی بەربڵاوی جوگرافیا و ئاستی کاریگەری گیان فیدایی، لە ژێر ناوەکانی " خەڵات یباڵای سەردار سولەیمانی" و "خەڵاتی سەردار سولەیمانی" دەبەخشرێت کە ماوەی زەمەنیەکەشی دوو ساڵانە و لە هەر خولێکدا بە یەک کەس لە هەر بوارێکدا دەبەخشرێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی، چەندین ئەندام لە ڕێکخراوە جیاجیاکانی ئێران و هەروەها نوێنەرگەلێک لە بزووتنەوە ئیسلامییەکانی فەلەستین(حەماس و جەهادی ئیسلامی)، حزبوڵڵای لوبنان و ئەنساروڵڵای یەمەن، ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسەتگوزاری ئەو خەڵاتە دێنە ئەژمار.