ە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە دیمانە لە گەڵ ماڵپەڕی mbc باسی لە هەندێ بابەت و پرسی گرینگی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهانیش کردووە کە لە دوو بەشدا بڵاو بووەتەوە.
بارزانی لە بەشی دووەمی ئەو دیمانەیەدا ئاماژەی بە یارمەتییەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان کردووە لەو کاتەدا کە داعش هێرشی کردووەتە سەری و مەترسی ئەمنی بۆی درووست کردووە.
بارزانی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە بەرەنگاریی داعش لە کاتی هێرسی تیرۆریستی ئەو گرووپە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان وتی: هەر ڕۆژانی سەرەتایی ئەو هێرشەی داعش ئێران بە هانامانەوە هات و چەکی دژە زرێپۆشی پێداین.
ڕاشیگەیاند کە سەردار قاسم سولەیمانی، پەیوەندی بەمنەوە کرد و وتی: چیتان دەوێت کە یارمەتیتان بدەین؟ منیش پێم وت کە ئەگەر دەکرێت، ئارپی جی و دووشکا بنێرن بۆمان و هەر بەرەبەیانی ڕۆژی دواتری بە فڕۆکە چەکەکەیان ناردبۆمان.
.............
340