AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
ھەینی

٢٠ ئازار ٢٠٢٠

١٢:٥٧:١٧ د.ن
1019102

ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند:

ساڵی ڕابردوو بۆ گەلی ئێران ساڵێکی دژوار بوو

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ساڵی ڕابردوو ساڵێکی پڕ ڕووداو بوو کە بە لافاو دەستیپێکرد و بە کۆرۆنا کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامی ئەمساڵیان بۆ ساڵی نوێ کۆچی هەتاوی باسیان لە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو کرد.

 ڕێبەری لە سەرەتای قسەکانیاندا پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز و جەژنی مێعراجی پێغەمبەریان بە گەلی ئێران وت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها یادیان لە سەردار شەهید قاسم سولەیمانی کردەوە و وتیان: ساڵی رابردوو، ساڵێکی دژوار بوو و گرفت و کۆسپی خەڵک کەم نەبوو بەڵام لە گەڵ ئەو دژواریەشدا هەندێ سەربەرزی بێ وێنەی بەدیهێنا و گەلی ئێران بە ڕاستی باش درەوشایەوە.

 ئاماژەیان بە یارمەتی خەڵکی ئێران بۆ لافاو لێدراوان لە ساڵی رابردوو کرد و زیادیان کرد: ئامادەبوونی دەیان میلیۆن کەس لە خەڵک لە ڕووداوی شەهید کردنی سەردار سولەیمانی لە مێژووی وڵاتەکەماندا بێ وێنە بوو و دیمەنێکی دیکەی لە سەربەرزی خەڵکی نیشان دا و بووە هۆی ئابڕووی وڵات و سەربەرزی گەل.

 هەروەها ڕێبەری سپاسی خزمەت و ماندوو نەبوونی پزیشکان، پەرەستاران و کادیرەکانی دەرمان و هەموو ئەوانەی لەم ڕێگایەدا هەوڵیان دا، کرد و ڕایانگەیاند کە سپاسی هەموو چالاکان دەکەم ومزگێنی بێت کە خودای گەورە ئەجریان دەداتەوە.

ئەوەشیان راگەیاند کە ساڵی ڕابردوو ساڵێکی دژوار بوو و دڵنیام کە هەروەها کە گەلی ئێران تا ئێستا توانیویانە بە سەر کێشەکاندا زاڵ بن، لەمەوبەدواش هەر دەتوانن و دڵنیا بن کە دوای دژواری ، ئاسانییە.

لە کۆتاییدا ڕێبەری ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ (۱۳۹۹ی هەتاوی) لە ئێران بە ساڵی جووڵەی بەرهەم هێنان ناو لێنا و هیوای خواست کە ئەمساڵ بەرهەم هێنان و گەشەی ئابووری لە وڵات، جووڵە و هەڵبەزێکی بەرچاوی هەبێت.

...........
340