AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
چوارشەممە

١١ ئازار ٢٠٢٠

١٠:٢٠:٥٧ ب.ن
1016577

سەرۆکی دەزگای داد هەواڵی دا:

وەفدێکی ئێرانی بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی دەچێتە عێراق

سەرۆکی دەزگای داد لە کۆبوونەوەی تایبەتی لێکدانەوەی دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی، لە ڕەوانەکرانی وەفدێکی دادوەری بۆ عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی تایبەتی لێکدانەوەی دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی بە بەشداریی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ئیتلاعات، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بنکەی مافی مرۆڤ و دادستێنی تاران، بە ئاماژە بە ڕەهەندە نێودەوڵەتی، سیاسی، سەربازی، یاسایی و دادوەرییەکانی تیرۆری حاج قاسم سولەیمانی، وتی: پێویستە هەموو بنکە و ئەرکان و دەزگا هاوپەیوەندەکان بۆ ئامادە و تەواوکردنی بەڵگە و دەیتاکانی ئەم دۆسیە هەوڵ بدەن.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە داکۆکی لە زەروورەتی پێوشوێن گرتنی دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی لە کۆمەڵگا و دادگەی جۆراوجۆرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، ڕاشیگەیاند: ئەم دۆسیە دەبێ لە دادگەکانی ئێران، عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە هاوکاتی پێوشوێن دەگیرێت، چونکە شەهید سولەیمانی میوانی فەرمی دەوڵەتی عێراق بووە و لە خاکی ئەو وڵاتەدا شەهید بووە و لە لایەن هێزە بیانییەکانەوە تیرۆر کراوە.

وتیشی: بە پێێ دانوستانگەلێک کە لە گەڵ سەرۆکی دەزگای دادی عێراق ئەنجام دراوە و ئەوان بەڵێنیی هاوکاریان پێ داوین، وەفدێکی دادوەری بۆ لێكدانەوەی ئەو دۆسیە بەزوویی ڕەوانەی عێراق دەکرێن.

.............
340