AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
پێنجشەممە

٥ ئازار ٢٠٢٠

٤:٠٢:٢٥ د.ن
1015019

زیادبونی توندوتیژی هیندۆكان بەرامبەر بە موسوڵمانانی هیند+ڤیدیۆ

میدیاكان بە بڵاوو كردنەوەی هێرشی گروپێكی هندوو بۆ سەر كەسێكی موسوڵمان لە هیند ڕایگەیاند توندوتیژی و پێكدادانی هیندوەكان دژی موسوڵمانان دوای ڕاگەیاندنی یاسای هاوڵاتی لە ئەم وڵاتە زیادی كردوە

بەپێی هەواڵدەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ میدیا ناوخۆیەكانی هیند بە ئاماژە بە ڕێپێوانە زۆر و گەورەكانی موسوڵمانانی هیند دژ بە یاسای هاوڵاتی كە دژی موسوڵمانان دانراوە ، ڕایگەیاند توندوتیژی هیندوە توندڕەوەكان دژی موسوڵمانان لە ئەم وڵاتەدا بە شێوەیەكی سەر سوڕ هێنەر زیادی كردوە.
لە ڕۆژی یەكشەمە دوای بڵاوو بونەوەی ڤیدیۆیەك لە هێرشی گروپێكی هیندو بۆ كەسێكی موسوڵمان كە لە كاتی گەڕانەوە لە مزگەوت بۆ ماڵەوە بوو ، تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و هەست و سۆزی موسوڵمانانی هەژاند.
هەواڵدەری رویترز سەبارەت بە ئەم بابەتە لە ڕاپۆرتێك دا باسی ئەوی كرد كە لە نزیكی ئەو شوێنەی كە هێرش كرایە سەر زبیر لە دهلی نو ، پێتەختی هیندستان ، هیندووكان و موسوڵمانەكان بە ماوەی چەندین سەعات بە دروست كردنی تەقەمەنی دەستی و بە هاویشتنی بەرد لەگەڵ یەك هەڵ چوبون .
ڕۆژنامەی بەریتانی گاردیە ڕایگەیاند لە شەڕە چوار ڕۆژەكەی باكوری خۆر هەڵاتی دهلی نو چەندین مزگەوت سوتێنران و موسوڵمانان بە زیندویی لە ماڵەكانیان دا سوتێنرران و یان دەیانهێنانە ناو شەقامەكانەوە و بە خراپ ترین شێوەی لێیان دەدان .
دوكان و بازار و ئەو شوێنانەی تایبەت بە موسوڵمانان بوو سوتێنرا و لە ئەو شەقامانەی كە موسووڵمانان و هێندوەكان لەمەوبەر بە خۆشی تیایدا ژیاون ئێستا تەرمەكان لە ناوو ئەو شەقامەدا كەوتوە و و بازار و ماڵ و دوكانێكی زۆر سوتێنراوە.
گاردین نوسی : پۆلیسی هیند لە زۆربەی كاتەكاندا لە لایەك ڕادەوەستا و تەنانەت یارمەتی هیندوەكانی دەدا و لە ئەم جەنایەتەدا یارمەتی دەری هیندوەكان بوو .
…………………
كۆدیی پەیام/ 218