AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
پێنجشەممە

٥ ئازار ٢٠٢٠

٣:٥٠:٢٥ د.ن
1015016

جەنایەتی دڵ تەززێنی ڕژێمی سەهیۆنیزمی، شەهید كردن و ئەشكەنجە كردنی گەنجێكی فەڵەستینی بە شۆفڵ + ڤیدیۆ

هێزە چەكدارەكانی ڕژێمی سەهیۆنیزمی چەند ڕۆژێك لە مەوبەر چەند گەنجێكی فەڵەستینیان كردە ئامانج كە لە دەر ئەنجام دا چوار گەنجی فەلەستینی بریندار بوون و یەك كەسی دیكە شەهید كرا.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەمە ، هێزە چەكدارەكانی ڕژێمی سەهیۆنیزمی چەند ڕۆژێك لە مەوبەر چەند گەنجێكی فەڵەستینیان كردە ئامانج كە لە دەر ئەنجام دا چوار گەنجی فەلەستینی بریندار بوون و یەك كەسی دیكە شەهید كرا.

هێزە چەكدارەكانی ڕژێمی سەهیۆنیزمی تەرمەی ئەو شەهیدە فەڵەستینیەیان بە شێوەیەكی زۆر خراپ و دور لە مرۆڤایەتی ئازار و ئەشكەنجە دا .

حیزبی جەهادی ئیسلامی بە ئاماژە بە جەنایەتەكانی ڕژێمی سەهیۆنیزمی هەمان ڕۆژ دوای ئەوی كە وتی ئەم كارە كاری مرۆڤ نییە و بە ئەو ڕژێمە ئیزن نادەین بە هەمان شێوە لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی هەڵ سوو كەوت دەكات لەگەڵ ئێمەش هەلسوكەوت بكات . 

جهادی ئیسلامی لە چەند تویتێك دار ڕایەگەیاند : پەنجەكانمان لە سەر ماشەی چەكەكانمانە ، تۆڵەی شەهیدەكان دەگرینەوە بە  هەمان شێوە كە لە ڕابردوە دا و لە بمب بارانی تل اویو تۆڵەمان سسەندەوە .

حیزبی جیهاد سەبارەت بە هەر دەست درێژیەك بۆ غەزە هۆشیاری دەدات و تەئكیدی كردوە كە بە جدیمانە . ترساندی دۆژمن هیچ ڕێگرێك دروست ناكان لە مقاومە و بەرنامەكانی .

ئەم حیزبە پاشان هۆشیاری دەدات: دەستێك بۆ گەنجەكانی ئێمە درێژ ببێت ، بە هەمان شێوە كە پێشتر سرایا القدس و مقاومە ئەنجامیان دا ، دەبڕین ، ئێمە هیچ كات خەڵكەكەی خۆمان لە بیر ناكەین و دەستیان لێ بەرەڵا ناكەین.

فوزی برهوم وتە بێژی حیزبی مقاومەی ئیسلامی (حماس) وتی : كۆشتنی بە عەمدی ڕژێمی سەهیۆنیزمی بۆ شەهید كردنی گەنجێكی فەڵەستینی و ئەشكەنجەی تەرمەكەی لە بەرچاوی هەموان، جەنایەتێكە كە بە ژمارەی لیستە ڕەشەكەی ئەم ڕژێمە زیادی كرد.

وتە بێژی حماس تەئكیدی كردوە كە ڕژێمی سەهیۆنیزمی مەسولی ئەم جەنایەتەیە و دەبێت ئامادەی كاردانەوەكانی بێت.

 

………………….

كۆتایی هەواڵ