AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
پێنجشەممە

٥ ئازار ٢٠٢٠

٣:٤٦:٢٠ د.ن
1015015

داعش دو گەنجی میسری لە سێدارە دا

گروپی تەكفیری داعش شەوی ڕابردوو دو گەنجی لە ناوچەی بئر العبد لە باكوری سەحرای سینا لە سێدارە دا

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ فەرماندەیەكی ئەمنی و شایەت حاڵەكان لە خەڵكی ناوچەكە وتیان: شەوی ڕابردوو دوو گەنجی دانیشتوی ناوچەی بئر العبد لە باكوری سەحرای سینا بە بەهانەی ئەوی كە یارمەتی هێزەكانی ئەمنیان داوە و لەگەڵ ئەوان بەرامبەر بە گروپی تیرۆرستی داعش شەڕیان كردوە ، لە سێدراە دا .

ئەم سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوەكەی بڵاوو ببێتەوە ، بە هەواڵ دەری ئەڵمانی ڕاگەیاند : داعش دوو گەندی بە ناوەكانی  «سلامه سلام سلیم سلمان» و «خالد عطا سلمان فرحان» لە ناوچەی بئر العبد ڕفاند و بە بەهانیە یارمەتی هێزە ئەمنیەكان لە شەڕی داعش لە سەحرای سینا لە سێدارە دا .

...................................

كۆتایی هەواڵ 218