بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: ٤١ ساڵ لە شۆڕش تێپەڕیوە و خەڵکی ئێمە وەکوو ساڵی ٥٨ بە جۆش و خرۆشەوە دێنە مەیدان. ڕۆژێکی تر کە ئەبێ خەڵک شانازیەکی تر بخولقێنن، ڕۆژی دووهەمی ڕەشەمەی ئەمساڵە.
ناوبراو زیادی کرد: دەسەڵاتی مەجلیس لە وڵاتانی جۆراوجۆر ، جیاوازە. لە ئێران مەجلیس پێگەیەکی گەورەی هەیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێمە بۆ چارەنووسی خۆ و داهاتووی خۆمان ئەبێ بچینە سەر سندۆقی دەنگدان، وتی ئێوە پێتان وایە ئەگەر مەجلیسی یازدەیەم یاسایەک پەسەند بکات بە ئاسانی دەتوانرێت لە مەجلیسی دوازدەیەم بگۆڕدرێت. نا وا نییە. پەسەدن کراوەکانی مەجلیس دەبنە یاسا.
ڕۆحانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەگەر دەمانەوێت لە بەرانبەر ئەمریکا بوەستین و سەربکەوین، نیشانەی بەرخۆدانی ئێمە دووهەمی ڕەشەمەیە، جەختی کرد: دووهەمی رەشەمە ئەبێ بچینە سەر سندۆقی دەنگدان.
...........
340