AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
چوارشەممە

١٩ شوبات ٢٠٢٠

٩:٥٦:٤٣ ب.ن
1011633

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

جیهان پاش تیرۆری سەردار سولەیمانی نەحەساوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: جیهان پاش تیرۆری سەردار سولەیمانی نەحەساوەتەوە، چونکە بوونی ئەو تەنگەژەیەک بوو لە بەردەم گرووپگەلی تیرۆریستی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی "ڤێجێرنی لیست"ی کوڕواسی، وێرای لێکدانەوەی پرسە هاوپەیوەندەکان بە گەمارۆی ئەمریکا، بشێوییەکانی مانگی سەرماوەز، دەستگیری باڵویزی بەریتانیا لە ئێران وتی: ئەمریکییەکان و هەندێ وڵاتی رۆژئاوایی بەردەوام بە پێی لێکدانەوەیەکی هەڵە جووڵاونەتەوە و ٤٠ ساڵە لە دژی ئێمە گوشاریان سەپاندووە و گەمارۆکانیان بۆ ئێمە شتێکی نوێ نییە.

مووسەوی لەبارەی دەستبەسەرکرانی باڵویزی بەریتانیا و بەشداریی لە بشێوییەکاندا، ڕوونی کردەوە: بە پێی یاسا و ڕیسای نێودەوڵەتی و پەیوەندی دوو قۆڵی وڵاتان، دیپلۆماتەکان نابێ بە هیچ جۆرێک لە پرسە ناوخۆیی ئەو وڵاتەی ئیشی تێدا دەکەن، دەستێوەردان بکەن و لەمناوە ئامادەبوونی دیپلۆماتێکی بیانی لە خۆپیشاندانەکان بە هەر هۆیەک، بە پێچەوانەی کۆنوانسیۆنگەلی نێودەوڵەتییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: خۆپیشاندانەکان بۆ داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی بوو کە بە هۆی هەڵەیەکی مرۆیی داکەتوتبووە خوارێ و بەو پێیەی زۆربەی موسافیرانی ئێرانی بوون، گەورەترین زیان بە ئێران گەیشت و دیارە هەندێ کەس بەو هۆیە خەمبار بوون و گردببوونەوە. بەڵام بەشداریی باڵویزی بەریتانیا لەو گردبوونەوەیە هیچ پاساوێکی بۆ نییە.  

ناوبراو لە درێژەدا لەبارەی تیرۆری سەردار سولەیمانی جەختی کرد: جیهان پاش تیرۆری سەردار سولەیمانی نەحەساوەتەوە، چونکە بوونی ئەو تەنگەژەیەک بوو لە بەردەم گرووپگەلی تیرۆریستی.  

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئێران بە کردنە ئامانجی یەکێک لە گرینگترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا، کاردانەوەی یەکلاکەرەوانەی بەو تیرۆرە نیشان دا.

مووسەوی هەروەها جەختیشی لە گرینگی و بەردەوامی پەیوەندییە باشەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی بەستێنی باڵکان بە تایبەت کوڕواسی کرد و بە ئاماژە بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپالە لایەن کوڕواسی زیادی کرد: ئێمە هەوڵ دەدەین لە پێناو بەرژەوەندیی ئێران و یەکێتی ئەورووپا و لەمناوە ئامادەبوونی کوڕواسی لەو یەکێتییەدا دەتوانێ ببێتە مایەی هاتنە کایەی دۆخێکی سەقامگیر ڕوو لە پێشکەوتن و هیوادارین بە زوویی سایەدی گۆڕانکاری لە دانوستانەکانی ئێران و یەکێتی ئەورووپا بین.

............
340