AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
سێشەممە

١٨ شوبات ٢٠٢٠

١١:٣٨:٢٤ ب.ن
1011373

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وێڕای هوشدار بە ڕژیمی زایۆنی بۆ کۆتایی هێنان بە سەربزێویی، وتی: وەڵام ئێران بە تیرۆری سەردار سولەیمانی خاڵ‌پێکانە و بەرتەسک و لە هەمان‌کاتدا بە کاردانەری ستراتژیکی و جیهانی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی "المیادین" بە بۆنەی چلەی شەهادەتی سەوردار قاسم سولەیمانی و چل و یەکەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، وەڵامی ئێران بە هەڵمەتی تیرۆریستانی ئەمریکا و هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەدی بەرتەسک و لە هەمان‌ کاتدا ستراتژیک بە کاردانەری جیهانی وەسف کرد.

سەردار سەلامی وتیشی: وەڵامی ئێمە بە ئەمریکا لە سێ سۆنگەوە بوو؛ سۆدارانە بوو، چونکە ئەمریکییەکان سەردارانی ئێمە و پاڵپشتانی بەرخۆدانیان کردبووە ئامانج. ئایینی و شەرعی بوو، چونکە هەڵمەتی ئێمە لە بەرامبەر ئەمریکییەکاندا تەواو بەرگرانە بوو و لە ئایینی ئیسلامدا دەستەوەستان لە بەرامبەر دوژمنانی ئایین و مرۆڤایی ڕەوا نییە و سەربازی بوو، بەو پێیەی دەبوو وەڵامێکی ئاشکرا و تێگەیێنەرانەمان بە ئەمریکا دەدایەوە و جیهان بەو وەڵامەی دەزانی، هەتا پێوەر و سەرنجی جیهانی بۆ لای  ڕەوایی و ئیرادەمان ڕاکێشین.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش دا: ئێران دەبوو لە جێیەکدا ئەمریکا بوەستێنێت و تێی گەیێنێت کە دەبێ لە بەرامبەر ئێران بە گریمانەکانیدا بچێتەوە. وەڵامی ئێران توانست و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سەلماند و لە لایەکی دیکەوە ئەو وەڵامە هەڵگری هەنگاوێکی شەرعی و ڕەوا و بەرگرانە بوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەرتەسک بوونی وەڵامی ئێران، ڕایگەیاند: وەڵامی ئێران هاوکاتی بەرتەسک بوون، نیشاندەری ئەو ڕاستییە بوو کە ئێمە گەیشتووینەتە ئەو ئاستە لە دەسەڵات و ڕەوایی دەسەڵات کە دەتوانین دژی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ بجووڵێنەوە و لە کاردانەوەکانیان نەترسین و بۆ درێژەی وەڵامەکان ئامادە بین. ئەو وەڵامە، شکۆ و هەیمەنەی ڕواڵەتی و ساختەیی ئەمریکای تێک شکاند. ستراتژیک بوونی وەڵامەکە بەو پێیە بوو کە توانی ڕوانگەی جیهانی هەمبەر بە ئەمریکا بگۆڕێت. هەر بۆیە هێرشی ئێمە هاوکاتی خاڵ‌پێکانەی، خاوەن کاریگەری جیهانی بوو و کاتێ هەنگاوێک لە قەوارەی تاکتیکی مەیدانێکی کاریگەری جیهانی بخەملێنی، نیشان دەدا ئەو هەنگاوە ستراتژیک بووە.

سەلامی بە داکۆکی لە درێژەی وەڵامەکانی ئێران، جەختی کرد: وەڵامەکان درێژەیان دەبێ بەڵام لە قەوارەگەلی جۆراوجۆردا. وەڵامی سەرەکی کاتێکە کە ئاوات و ئامانجەکانی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی وەدی بێت؛ ئەویش چ نییە جیا لە لەناوچوون و سڕانەوەی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچە کە بۆتە کانوونی ئاژاوە و سەربەزێوی و کۆتایی هاتن بە ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچە و تێکشکانی تێکرای سیاسەتگەلی ئەمریکایە.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕاشیگەیاند: ئێمە تەواو بۆ درێژەی کار ئامادەین، ئێمە ئەو گریمانەیەمان کە ڕەنگە ئەمریکییەکان لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێمە کاردانەوە نیشان بدا، بە هەند گرتبوو و هەر بۆیە هاوکاتی شەپۆلی یەکەمی هێرشەکانمان، شەپۆلگەلێکی گەورەمان لە هێرشی مووشەکی وێرانگەر داڕشتبوو و بۆی ئامادە بووین. سەدان مووشەک هاوکات ئامادەی تەقینەوە بۆ سەر ناوەند و بنکەکانی دیکەی ئەمریکا بوون و ئەگەر ئەمریکییەکان درێژەیان پێ دابایە، بێ گومان دەڤەری هێرشەکانمان پەرە پێ دەدا و بۆ ئەو مەبەستە ساڵانێک هێزسازیمان کردبوو و ئەو هێز و توانایەمان هێنابووە مەیدان و بۆ هەر جۆرە شیمانەیەکی مومکین تەیار بووین و لەمناوە عەین ئەسەد دەسپێک بوو، بەڵام بینیمان کە ئەمریکا نەیوێرا دەست بکاتەوە هەر بۆیە ئێمەش بەوەندە قەناعەتمان پێ هێنا.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی ئەو وتووێژە سەبارەت بە سەردار سولەیمانی بیری هێنایەوە: سەردار سولەیمانی بۆ ئێمە داڕێژەری مەیدانی شکست و ناکامیی ئەمریکا لە ناوچە بوو و دیارە یەکێک لە ڕق و قینەکانی ئەمریکا لە سەردار سولەیمانی وەک نوێنەری بەرخۆدانی ئیسلامی لە ناوچەی جیهانی ئیسلام، ئەوە بوو کە هەستی دەکرد ئەو سەردارە شەهیدە بۆتە هۆی ناکامیی سیاسی و سەربازی لە ناوچە و دیارە ئەوە لێکدانەوەیەکی دروستە. بێ گومان سەردار سولەیمانی بەر لە شەهید کران گەلێ جار ئەمریکییەکانی تێکشکاندبوو و ببووە مایەی داڕمان و تێکشکانی دەسەڵاتی ئەمریکا لە جیهان و ناوچەدا.

زیادیشی کرد: هەڵبەت شەهید قاسم سولەیمانی لە قاسم سولەیمانی ئەوڕۆ زیندووترە و شەهید قاسم سولەیمانی لە خود قاسم سولەیمانی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر جێی مەترسی‌ترە. ڕاستە سەردار سولەیمانی فەرماندەیەکی بێ هاوتا و بێ جێگرەوە بوو، بەڵام رێگەی ئەو پڕڕێڕەوە و درێژەی دەبێت.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە کۆتاییدا بە ئاماژە بەوەی کە دەفرایەتیی بەهێز بۆ لە ناو بردنی ڕژیمی زایۆنی لە ئارادایە، بەڵام هەلومەرج بۆ لە ناو بردنی یەکجاریی نەڕەخساوە، جەختیشی کرد: ئێمە هوشدار دەدەینە ئیسرائیلییەکان کە هۆشیان بە ئاژاوەگێڕیانەوە بێت. ئەوان زۆر چکۆلەتر لە ئەمریکییەکانن و لە لێکدانەوەکانی ئێمەدا زۆر دەستەوەستان‌ترن. ئەوان هەموو شوێنی داگیرکردوویان لە ژێر ئاگری بۆمبای ئێمەیە. نە تەنیا لە ئێرانەوە، بەڵکوو هەموو زاراوە و زمانگەلی موسڵمانان بە دەوری خۆیان و لە سنوورەکانیانەوە دەبیستن. لام وایە خود ئیسرائیلییەکان ڕێخۆشکەری لە ناوچوونی خۆیانن، واتە بە درێژەدان بە ئاژاوە و سەربزێویان مۆڵەتی لە ناوچوونیان پێش دەخەن.

.............
340