AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
یەکشەممە

١٦ شوبات ٢٠٢٠

١٠:٢٤:٣٤ د.ن
1010876

دوای هێرشی ناجوانمێرانەی هێزەكانی ڕژێمی گڵاوی ئەممریكا بە كاروانی دیپلوماتیك لە فڕۆكەخانەی بەغدا و بە شەهادەت گەیاندنی حاج قاسم سولەیمانی ، سەرۆكی فاسدی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: بە فەرمانی من هێزەكانی ئەمریكا تیرۆرستی ژمارە یەكی دونیا قاسم سولەیمانی كوژرا.

ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە باس لە بەڕێكردنی تەرمی پاكی سپهد قاسم سولەیمانی ، شەهید ابو مهدی المهندس و هاوەڵەكانی لە دوو وڵات نیشان دەدات كە ملێۆنان كەس ، گەورەترین بەڕێكردنی مێژویان پێك هێنا. ئیستا ویژدانە پاكەكانی جیهان خویان بڕیار بدەن: ئایا ئەمە بەڕێ كردنی تەرمی تیرۆرستێكە؟!

بە پێی هەواڵ دەەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ چل ڕۆژ لەمەو بەر لە سەر لە بەیانی 13ی دەی 1398 هێزەكانی ڕژێمی ئەمریكا بە هێرشێكی ئاسمانی ناجوانمێرانە بە كاروانێكی دیپلوماتیكی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا ، سەرلەشكەر حاج قاسمی سولەیمانی فەرماندی هێزەكانی قودس لەگەڵ سەردار حاج ابو مەهدی المهندس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و هەشت كەسی دیكە لە هێزەكانی سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی بە شەهادەت گەیاند.

دوناڵد ترەمپ ، سەرۆك كۆماری قومار بازی ئەمریكا چەند سەعات پاش ڕوداوە ، ڕوداوەكەی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند: دوێنی شەو بە فەرمانی من ، هێزەكانی ئەمریكا هێرشێكی بێ مشكیلەیان بە ئەنجام گەیاند و تیرۆرستی ژمارە یەكی دونیا قاسم سولەیمانی لە ئەو هێرشەدا كوژرا.

ئەو ڤیدیۆیەی سەروە باس لە بەڕێكردن و ماڵ ئاوای لە تەرمی پاكی شەهید قاسم سولەیمانی ، شەهید ابو مەهدی المهندس و یارەكانی باس دەكات كە لە شارە گرنگەكانی دوو وڵاتی ئیران و عێراق بە ڕێوە چوو و ملیۆنان كەس ، گەورە ترین ماڵ ئاوایی و بەڕێكردنی مێژوویان پێك هینا.

ئێستە ویژدانە پاكەكانی جیهان دەبێت بڕیار بدەن و دادوەری بكەن: ئایا ئەمە، ماڵ ئاوایی و بەڕێ كردنی تیرۆرستێكە؟!