بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی شەمە لە دیداری هەزاران کەس لە مەداحانی ئالی بەیت -ع- یەکێک لە ئەرکە گرینگەکانی کۆمەڵگای مەداحانی ، پەرە پێیدان و پتەو کردنەوەی شێوازی ژیانی ئیسلامی وەسف کرد و جەختیان کرد ئەگەر بمانەوێ لە هەمبەر شەپۆلی پەلاماری فەرهەنگی دوژمن شێوازی ژیان بەرەو لای ڕێگای دروست و ئیسلامی بگەڕێنینەوە تەنیا ڕێگاچارەی فەرهەنگ سازیە .
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەکێک لە مەعارفی باڵای دینی و شێوازی ژیانی ئیسلامی بە فەرهەنگی نەترسین لە دووژمن و ئومێد بە خوداوەند زانی و وتیشیان : ئەگەر لە ڕۆژانی سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیدا دەوترا کە ئێرانی ئیسلامی لە ڕوانگەی زانستی و تەکنولوژیا و پێگەی سیاسی و کاریگەری ناوچەیی دەگاتە قۆناغی هەنووکەیی کەس باوەڕی نەدەکرد بەڵام نەتەوەی ئێران بە ئومێد بە خودا لە هیچ زلهێزێک نەترسا و تونی بگاتە ئەم خولە لە پێشکەوتنەکان .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی هەروەها وێڕای ئاماژە بە بەرنامە داڕشتنی بیرکەدەکان و تەبلێغاتی بەربڵاوی مێدیا ڕوژئاواییەکان بۆ ڕازی کردنی نەتەوەی ئێران بە مەبەستی تەسلیم بوون لە هەمبەر ئەمریکا جەختیان کرد : نەتەوەی ئێران بە لوتفی خودا تا ئێستا ڕاوەستاوە و لەمەو بە دواش ڕادەوەستێت بەڵام ئەو ڕاوەستاویەش پێویستی بە پەرە پێدانی بەردەوامی هێزی مەعنەوی بە کۆمەڵگایە .
بەڕێزیان بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕوجی حیماسی لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەروا زیندوویە وتیشیان نەتەوەی ئێران لە هەموو بابەتەکاندا کە پێویستی بە ئامادە بوونی پڕ شۆر و حیماسی بووە لە مەیدان دا ئامادە بوونە بەڵام درێژەی ئەو ورە پێویستی بە فەرهەنگ سازی و قووڵ بوونی مەعاریفی ئایینیە .
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەو ئەرکە مەزنانەی لە وێنەی بەرپرسایەتیەکانی کۆمەڵگای مەداحان زانی و وەبیریشیان هێنایەوە کە بە لوتفی خوداوەند کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بواردا لێهاتووە چونکوو نیزامی ئیسلامی چونکوو نیزامی ئیسلامی ؛ سەرداری نیزامی باش پیاوانی زانستوەری لاو و پڕ وزە ، فەرهەنگ سازانی بە غەیرەت و هونەرمەند و خەڵکی ئامادە بەکار لە هەموو بوراەکانی هەیە بۆ پێیە سەرکەوتنی یەکجاری بە سەر بەرەی دوژمن هی نەتەوەی ئێران دەبێت .
............
340